Fahrettin İbrahim
19 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2017
ئەنقەرە - AA
بە پێی گوتەی سهرۆكی دامەزراوەی باڵای ههڵبژاردنهكانی تورکیا، سەعدی گوڤەن ئهمڕۆ بەدواداچوون بۆ سکاڵاکانی گشتپرسی دەکرێت.
سەعدی گوڤەن رایگەیاند کە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو سکاڵایانەی لەسەر گشتپرسییەکەی رۆژی یەکشەممەی رابردوو گەیشتووەتە دامەزراوەکەیان، بڕیاریان داوە کە بەر لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەدواداچوونی بۆ بکەن.
رۆژی یەکشەممەی رابردوو لە میانی گشتپرسییەکەدا بۆ گۆڕانکاری لە دەستووری وڵات، زیاد لە 56 ملیۆن دەنگدەری تورکیا بەشدارییان کرد کە بە زۆرینەی 51،4 لەسەد دەنگی 'بەڵێ' بۆ گۆڕانکاری لە دەستوور پەسەند کرا و ئەوەش ناڕەزایەتی لایەنگران بەرەی 'نەخێر' بۆ دەستووری نوێی لێکەوتۆتەوە.