Selahattin Erol
19 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2017
ماردین- AA
لە ٧ گەڕەکی شارۆچکەکانی میدیات و دارگەچیتی سەربە پارێزگای ماردین، قەدەغەکردنی هاتوچۆ راگەیەنرا.
لە روونکردنەوەیەکدا کە لەلایەن پارێزگای ماردینەوە بڵاوکراوەتەوە، بە مەبەستی کوشتنی چەکدارانی پەکەکە، تێکدانی پەناگە و حەشارگە و گەنجینەکانیان و دەست بەسەرداگرتنی کەلوپەلەکانی ناوی لە هەریەک لە گەڕەکەکانی یومورتاڵی، مارەنکا و دۆڵوجای سەربە میدیات و گەڕەکەکانی تانیەری، بەغەندی، گوڤەنلی و یەشیلگۆزی سەربە دارگەچیت، ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەنجام دەدرێت.
لەبەر ئەوە ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ەوە قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەو ٧ گەڕەکە رادەگەیەنرێت و تا ئەو کاتەی هەڵگرتنی رادەگەیەنرێت، درێژی دەبێت.