Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal,Rewa Mahmut Hasan
19 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "له راستیدا تێڕوانینه‌كانی تره‌مپ له ئێستادا ئێمه دڵخۆشده‌كات. ئومێده‌وارم هه‌ردوولا داده‌نیشین و نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك دیاریده‌كه‌ین. پێموایه توركیا و ئه‌مریكا وه‌ك دوو هاوبه‌شی ستراتیجی و دوو ئه‌ندامی گرنگی ناتۆ، ده‌توانین پێكه‌وه له زۆر كارێكدا سه‌ركه‌وتووبین".
ئه‌ردۆغان له میانی لێدوانێكیدا بۆ CNN International، زانیاریی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپه‌وه دا كه به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی گشتپرسی ئه‌نجامیدابوو.
ئه‌ردۆغان گوتی: "پێش هه‌موو شتێك ئه‌مه پیرۆزبایی بوو. جگه له‌وه‌ش له كاتێكدا له جه‌ژنی پاسكاڵدا بوون په‌یوه‌ندیی به منه‌وه كرد، ئه‌مه زیاتر دڵخۆشی كردم. له كاتێكدا پیرۆزبایی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به ده‌ستهاتووه لێكردین، هه‌ردوولامان هه‌لی ئه‌وه‌مان بۆ ره‌خسا بۆچوونی خۆمان له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی كاری هاوبه‌ش و بابه‌تی سووریا ده‌رببڕین. به تایبه‌تی ئه‌وه‌م ئاراسته كردن، جگه له ته‌له‌فۆن، با دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه به مه‌به‌ستی گه‌شه‌دان به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانمان رووبه‌ڕوو دیدار ئه‌نجامبده‌ین و هاوڕابووین له‌وباره‌وه. پێموایه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و دیداره ئه‌نجامده‌ده‌ین".
ئه‌ردۆغان ئاشكرای كرد، تره‌مپ رایگه‌یاندووه له‌وباره‌وه ده‌ستبه‌جێ بڕیارده‌دات و خودی ئه‌ردۆغانیش رێنمایی تایبه‌تی به راوێژكاره‌كانی داوه.
لە وەڵامی پرسیاری ''ئایا سەبارەت بە سووریا لەگەڵ ترەمپدا رێککەوتن لەسەر هاریکاریی لەسەر ئاستێکی بەرزتر و ئایا گەیشتوونەتە هیچ خاڵێک سەبارەت بە بەکارهێنانی ئەو پشتیوانییە بە تایبەت بۆ کوردەکان لە شەڕی رەققەدا، ئەردۆغان جەختی لەوەکردەوە ناتوانرێت رێکخراوێکی تیرۆریستیی وەک داعش، لە رێگەی رێکخراوێکی دیکەی تیرۆریستییەوە لەناوببرێت، باسی لەوەشكرد ئەو بابەتەیان بە هەریەک لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و بەڕێوەبەری سی ئای ئەی وتووە و ئەوانیش لەبەرامبەردا رایانگەیاندووە ''ئێمە وەک ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە ئاستێکداین کە دەتوانین بە ئاسانی شکست بە داعش بهێنین''.
- ''ئەوەی کە گرنگە بردنەوەی یارییەکەیە''
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە ئەنجامی گشت‌پرسیی وڵاتەکەشی، ئەنجامەکەی بە ئەنجامی یاریی تۆپی پێ چواند و رایگەیاند: ''من لەناو جەرگەی تۆپی پێوە هاتووم، ئێمە بەو شێوەیە دەیزانین، ئەگەر بێت و یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرامبەر ببەیتەوە، ئەوا سێ خاڵ بەدەست دەهێنیت، ئەگەر بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەریش بیبەیتەوە، دیسان هەر سێ خاڵ بەدەست دەهێنیت، گرنگ ئەوەیە یارییەکە بەریتەوە''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە بە هیچ شێوەیەک جەمسەرگیری لە تورکیا بوونی نییە. لەسەدا ٥٢ی خەڵک دەنگی بە بەڵێ داوە، ئەگەر ئەوە بە جەمسەرگیری هەژمار بکەیت ناحەقییە بەرامبەر ئەو دەنگانە، تۆ دێیت و دەڵێیت دەنگی لەسەدا ٥٢ موعتەبەر نییە بەڵام دەنگی لەسەدا ٤٨ موعتەبەرە، ئەمە لە دیموکراسیدا جێگەی نابێتەوە.
لە بەشێکی تری گوتەکانیدا لەسەر پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئەمریکا، ئەردۆغان گوتی: "ئێمە دەست دەکەین بە کارکردن لەگەڵ ترەمپدا، ئەگەر پەیوەندیەکان بەرەو پێشبەرین، ئەوەندە سەرکەوتوو دەبین، چونکە لەگەڵ ئەمریکا هاوپەیمانی ستراتیجیمان هەیە، لەگەڵ بەڕێز ئۆباما بە داخەوە کە سەرکەوتوو نەبووین. به‌ڵام له راستیدا تێڕوانینه‌كانی تره‌مپ له ئێستادا ئێمه دڵخۆشده‌كات. ئومێده‌وارم هه‌ردوولا داده‌نیشین و نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك دیاریده‌كه‌ین. پێموایه توركیا و ئه‌مریكا وه‌ك دوو هاوبه‌شی ستراتیجی و دوو ئه‌ندامی گرنگی ناتۆ، ده‌توانین پێكه‌وه له زۆر كارێكدا سه‌ركه‌وتووبین. له‌وباره‌وه كێشه‌یه‌ك له ئارادا نییه".
ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی له گوزارشتی "تاكڕه‌وی" گرت كه به‌رامبه‌ر خۆی به‌كاردێت و، گوتی: "دامه‌زرێنه‌ری كۆمارمان، غازی مسته‌فا كه‌مال، هه‌م سه‌رۆكی گشتیی پارته‌كه‌ی بوو، هه‌میش سهركۆماربوو، پاش ئه‌ویش عیسمەت ئینۆنو، هه‌م سه‌رۆكی گستی پارته‌كه بوو، هه‌میش سهركۆمار بوو. ئه‌و زاته‌ی ئه‌و گوزارشته‌ی به‌كارهێناوه كه كه‌سی باڵای ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كیه، رابردووی خۆی نازانێت".
هاوكات ئه‌ردۆغان وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه‌ی دایه‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن حكوومه‌ت بووه‌ته دیكتاتۆر و، ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه گوزارشتی دیكتاتۆر 14-15 ساڵ پێش ئێستا به‌كارهاتووه، به‌ڵام له‌و كاته‌دا سیستمێكی له‌و شێوه‌یه نه‌بووه. هه‌روه‌ها جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه بۆ بوونه دیكتاتۆر سه‌ركۆماری یان تاك سه‌رۆكی مه‌رج نه‌بووه و، گوتی: "ئه‌گه‌ر بڵێن به هۆی سندووقی ده‌نگدانه‌وه دیكتاتۆر دروست ده‌بێت، ئه‌وا سته‌مێكی زۆر گه‌وره‌یه له‌وه‌ی له‌و سندووقه ده‌رده‌چێت، ناحه‌قیه. له هه‌مان كاتدا بێ رێزییه‌كی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی بژارده‌ی خۆیان له‌سه‌ر سندووق دیاری ده‌کەن".