Merve Yıldızalp Özmen
11 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوەى ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا ٥٦ كەس بەهۆى تووشبوونيان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)وە گيانيان لەدەستداوە.
"نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لە رێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr" بڵاوكرايەوە.
بەپێی نەخشەكە، ئەمڕۆ ١١٢ هەزار و ٢١٣ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە. دەرەنجام، هەزار و ٨١٧ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە
هەر بەپێی نەخشەکە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٦ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، هەزار و ١١٧ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٢٥٦ هەزار و ٥٢٤ بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى، هەشت مليۆن و ٣٢٥ هەزار و ١٣٧ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٢٨٨ هەزار و ١٢٦ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە شەش هەزار و ٩٥١ حاڵهت.
ژمارەى كهیسه چالاكەكان ٢٤ هەزار و ٦٥١، و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٢٢٣ نەخۆشن و رێژەى هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٧,٣ـە.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە روونكردنەوەيەكيدا دەربارەى دوايين ئامارەكان، رايگەياند: "ئەمڕۆ ٥٦ كهس خۆشەويستانیان جێهێشت و ماڵئاواییان لێكردین. بۆ پاراستنى يەكتر پێويستمان به پاراستنى خۆشەويستانمانە. تەنها بە پێكەوە بەرەنگاربوونەوەمان سەركەوتوو دەبين. بەرەنگاربوونەوەى كاريگەر لە دژى ڤايرۆسەكە تەنها بە پابەندبوون دەكرێت".