Aziz Aslan
11 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2020
دیاربەکر - AA
پەرلەمانتاری هەدەپە، رەمزیە تۆسون، لە سەر دۆسیەیەک کە لە دیاربەکر دادگایی کرا، بە تاوانی ''ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستیی چەکدار'' سزای ١٠ ساڵ زیندانی بۆ دەرکرا.
تۆسون دوای ئەوەی پێنج ساڵ لەمەوبەر لە شارۆچکەی سور لەو ئۆپەراسیۆنانەی کرانە سەر رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کرد لێکۆڵینەوە لەبارەیەوە کرایەوە.
دانیشتنەکە لە پێنجەمین دادگای سزای قورسی دیاربەکر بەڕێوەچوو کە تیایدا تۆسون بەشدار نەبوو بەڵام پارێزەرەکەی ئامادە بوو.
داواکاری گشتیی کۆماری لە سکاڵانامەکەیدا باسی لەوە کرد کە تۆسون چووەتە رێزی پێکھاتەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە|کەجەکە و بەشداری لە چالاکییەکانیاندا کردووە، بەو ھۆیەشەوە داوایکرد سزا بدرێت.
پارێزەرەکەی تۆسون باسی لەوە کرد کە بریکارەکەی بێ تاوانە و داوای کرد بڕیار لەسەر بێ تاوانی بدرێت.
بە تاوانی ''ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستیی چەکدار''، دادگا بڕیاری سزای زیندانی ١٠ ساڵی بۆ پەرلەمانتار تۆسون دەرکرد و، بە لەبەرچاوگرتنی سزاکەش بڕیاری بەردەوامی قەدەغەی گەشتی دەرەوەی وڵاتی بۆ دەرکرد.
لە لایەکی دیکەوە، دادگا بڕیاریدا نموونەیەکی بڕیارەکە رەوانەی سکرتاریەتی گشتیی پەرلەمانی تورکیا و، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری سزای وەزارەتی داد بکات.