Barış Gündoğan
27 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
له توركیا لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٢٩٥ هەزار و ٦٤٧ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجام دراوە، ئه‌نجامی پشكنینی ١٨ هەزار و ٣٤٠ كەس پۆزەتيڤ بووه و ٢٤٤ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
خشته‌ی رۆژانەى په‌یوه‌ست به ڤايرۆسى كۆرۆنا و رێژه‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسین له توركیا، لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه بڵاوكرايەوە.
به‌و پێیه، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٩٥ هەزار و ٦٤٧ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجام دراوە، ئه‌نجامی پشكنینی ١٨ هەزار و ٣٤٠ كەس پۆزەتيڤ بووه، ٢٤٤ تووشبوو بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ١٤ هه‌زار و ٥٢٨ تووشبووش چاك بوونه‌ته‌وه.
رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی ١٨ ساڵه‌وه‌یه و دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه له سه‌دا ٧٦،٥٧ـه و ئه‌وانه‌ی دۆزی دووه‌میان وه‌رگرتووه له سه‌دا ٥٨،٦٢ـه.
ژماره‌ی ئه‌و دۆزانهی ڤاكسین كه تا ئێستا له توركیا به‌كارهێنراوه، ٩٢ ملیۆن و ٣٩١ هه‌زار و سێ دۆزه. له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردووش‌دا، ٦٤٣ هه‌زار و ٤٥٨ دۆز ڤاكسین له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا به‌كارهێنراوه.