Orhan Onur Gemici
15 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند کە له پشووی جه‌ژنی قورباندا له 33 شاری توركیا له ئه‌نجامی 45 رووداوی هاتوچۆدا، 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌ته‌كه له جه‌ژنی قورباندا له نۆ بۆ 15ی ئاب به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی هاتوچۆ به شێوه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت و رێگریكردن له رووداوی نه‌خوازراو، رێوشوێنی پێویستیان گرتووه‌ته‌به‌ر.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، 116 هه‌زار و 236 كارمه‌ندی هاتوچۆ بۆ رێكخستنی هاتوچۆ راسپێردراون و 560 كارمه‌ندیش وه‌ك چاو‌دێر له شێوه‌ی سه‌رنشیندا له‌گه‌ڵ پاسه‌كاندا هاتوچۆیان كردووه.
به‌پێی راگهیهنراوهكه، رێژه‌ی رووداوه‌كانی هاتوچۆ له جه‌ژندا كه‌می كردووه و له ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه:
"له 10 بۆ 14ی ئابی 2019 له میانی پێنج رۆژی پشووی جه‌ژنی قورباندا له ئه‌نجامی 45 رووداوی هاتوچۆ له 33 پارێزگا، 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. له میانی 10 ساڵی رابردوودا رووداوه‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به هۆی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌وه به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 61 زیادی كردووه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش له‌و ماوه‌یه‌دا رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان له رووداوه‌كانی هاتوچۆدا له جه‌ژنه‌كاندا رێژه‌كه‌ی سه‌دا 15 بوو، له‌ئێستادا ئه‌م رێژه‌یه بۆ سه‌دا 10 دابه‌زیوه. له چاو ساڵی 2018شدا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه 34 كه‌س كه‌می كردووه".