Ebru Şengül Cevrioğlu
23 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2020
ئیزمیر- AA
تورکیا لەنێو ئەو وڵاتانەی دەکەونە سەر دەریای ناوەڕاست، خاوەن درێژترین کەنارە، دوای ئەوەی راشیگەیاند کە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی گەڕان بەدوای نەوت و گاز لە ناوچەکەدا لە ٢١ی تەمووزدا کەشتییەکی تایبەت بە لێکۆڵینەوەی شەپۆلەکانی زەوی دەنێرێتە دەریای ناوەڕاست، جارێکی دیکە مشتومڕەکانی سەر پەراوێزخستنی تورکیا لە هاوکێشەکانی وزەی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست هاتەوە ناو رۆژەڤ.
سەرۆکی ئینستیتۆی لێکۆڵینەوە لە یاسای وزە، سولەیمان بۆشچا لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد، ئەو وڵاتانەی دەکەونە سەر دەریای ناوەڕاست سەرجەمیان مافیان لە رەفەی کیشوەریدا هەیە.
سولەیمان بۆشچا ئەوەیشی بەبیرهێنایەوە کە بەگوێرەی رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان هەر وڵاتێک لە کەناری دەریادا بێت لە کەنارەکەیەوە تا ٢٠٠ میل رەفەی کیشوەری هەیە.
سولەیمان بۆشچا جەختی لەوەیش کردەوە کە لە مشتومڕەکانی سەر پرسی رەفەی کیشوەریدا، رێککەوتنی دوولایەنە و یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکرێنە بنەمای سنووردارکردنی دەسەڵاتی وڵاتان لەسەر دەریاکان.
سەرۆکی ئینستیتۆی لێکۆڵینەوە لە یاسای وزە، رێککەوتنی نێوان یۆنان و ئیتاڵیا-ی وەبیرهێنایەوە و رایگەیاند "لە رێککەوتنی ناوچەی تایبەتی ئابووریی کە لە حوزەیرانی ٢٠٢٠دا لەنێوان یۆنان و ئیتاڵیا واژووکراوە، لەسەر بنەمای یاسا بنەڕەتییەکان دوورگەکانی یۆنان وەک رەفەی کیشوەری و ناوچەی ئابووریی هەژمار ناکرێن. هەر بەم پێیە لە میانی مامەڵەکردن لەگەڵ تورکیادا، دوورگەکانی یۆنان ناچنە چوارچێوەی رەفەی کیشوەرییەوە، هەروەها ئەم هەڵوێسەتە پێچەوانەی پەیمانی لۆزان-ە کە تیایدا باس لەوە کراوە تورکیا و یۆنان وەک یەک مافیان لە بەکارهێنانی دەریای ئیجە-دا هەیە".
لە لایەکی دیکەشەوە سەرۆکی بەشی وزە دوانەهاتووەکان لە زانکۆی ئابووری ئیزمیر، مەهمەت ئێفێ بیرەسسێلیئۆغڵو باسی لەوە کرد ئەو شوێنەی کەشتییەکەی تورکیای لێیە لە چوارچێوەی رەفەی کیشوەری نەتەوە یەکگرتووەکاندایە و نەچووەتە ناو سنووری ناوچەی تایبەتی ئابووریی یۆنان و گوتی:
''بانگه‌شه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌ریایی یۆنان كه ده‌یان هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه ده‌گرێته‌وه به‌ته‌واوی پێشێلكردنی بنه‌مای 'به‌شكردن به‌پێی ماف'ی رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی دەریایە كه خۆی لایهنێكێتی''.
مەهمەت ئێفێ بیرەسسێلیئۆغڵو گوتی: "ئه‌و سنوورانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و دوورگانه كێشراون كه نزیكن له خاكی توركیاوه به‌پێی ٣٠٠هه‌مین مادده‌ی رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی دەریا تێكه‌ڵ كراوه كه ئه‌وه‌یش ناگونجێت له چوارچێوه‌ی نیازباشی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێت و له‌لایه‌ن توركیاوه قبوڵ بكرێت".
- ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه له‌ڕووی یاساییه‌وه له‌سه‌ر مافە، توركیایه
سه‌رۆكی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ستراتیج و سیاسه‌ته‌كانی وزه‌ی توركیا (TESPAM)، ئۆغوزهان ئاك یه‌نه‌ر باسی له‌وه كرد كه دیاریكردنی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌ریایی به‌و دوورگه بچووكانه‌ی زۆر دوورن له خاكی وڵاتهكهتهوه پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانە.
ئۆغوزهان ئاك یه‌نه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دووری به‌ره، دووری له خاكی وڵات و پێگه مه‌رجی سه‌ره‌كین له سنوورداركردنی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌ریای و رایگه‌یاند ''به‌و پێیه و به‌گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییەکان بانگه‌شه‌كانی لایه‌نی یۆنان كاریگه‌ری سفره''.
گوتیشی: ''ئه‌گه‌ر یۆنان ناڕه‌حه‌تیش بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی توركیا، ئه‌وا له‌ڕووی یاسا، ئابووریی و سیاسییه‌وه و له بواری سه‌ربازییشدا، شتێك نییه بتوانێت ئه‌نجامی بدات''.