Mümin Altaş,Ramal Abdullah Mahmood
13 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە – AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەبارەی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو، رایگەیاند "تورکیا بە هەموو تواناکانیەوە لە پشت خوشک و براکانمانە کە زیانبەرکەوتووی ئەو بوومەلەرزەن. تورکیا کەوتۆتە جموجۆڵ بۆ پڕکردنەوەی هەموو جۆرە پێداویستییەکانی خوشک و براکانمان لە سەروویانەوە لە رووی پێداویستی پزیشکی و خواردەمەنی. یەکەمین هاوکاری مرۆیی کەوتۆتە رێ".
لە راگەیەنراوێکدا، بینالی یڵدرم تیشکی خسووەتە سەر ئەوەی لە یەکەمین چرکەی بوومەلەرزەکەدا کە چەقەکەی شاری هەڵەبجە بوو لە دڵەوە هەستیان پێکردووە و بۆ ئەوەی لە پشت زیانبەرکەوتووان بن دەستبەجێ کەوتوونەیە خۆ بۆ هاوکارییکردنیان.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم سەرنجی بۆ ئەوە راکێشاوە کە هاوکاری مرۆیی مانگی سووری تورکیا بەڕێگەوەن و لە بەشێکی راگەیەنراوەکەدا هاتووە "تورکیا بە هەموو تواناکانیەوە لە پشت خوشک و براکانمانە کە زیانبەرکەوتووی ئەو بوومەلەرزەن. تورکیا کەوتۆتە جموجۆڵ بۆ پڕکردنەوەی هەموو جۆرە پێداویستییەکانی خوشک و براکانمان لە سەروویانەوە لە رووی پێداویستی پزیشکی و خواردەمەنی. یەکەمین هاوکاری مرۆیی کەوتۆتە رێ. لە خوا دەپاڕێمەوە کەسی دیکە نەبێتە قوربانی لە بوومەلەرزەکەدا. خەمباری قووڵی خۆمان ئاراستەی گەل و حکوومەت عێراقی برا و ئیدارەی باکووری عێراق دەکەین. خوا یار و یاوەری ئەو خوشک و برایانەمان بێت کە زیانیان بەرکەوتووە و لەو رەوشەدا ژیاون".