ماردین
بەمەبەستی پێشگیری و رێگریکردن لە کاری قاچاغ و لەسەر سنووری سووریا، تورکیا لە هەوڵی لێدانی خەندەقێکی گەورەیە لە نزیک شارۆچکەی نوسێبین لە شاری ماردین.
هەر بۆ ئەو مەبەستە چەندین شۆفڵو بلدۆزەر بەهاوکاری تیمێکی سەربازیی پارێزەر لە رۆژهەڵاتی شارۆچکەکە سەرقاڵی کاری هەڵکەندنی خەندەقەکەن و لە ئێستادا ٢٠٠ مەتری تێپەڕاندووە و هەتا ئێستا نازانرێت کە درێژی خەندەقەکە چەند دەبێت.
هەژیی گۆتنە، ئەمە لە کاتێکدایە کە رۆژی رابردوو کاری هەڵکەنینی خەندەقەکە دەستی پێ کردووە.