Sami Sohta
16 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2021
موغڵا - AA
هێزەکانی کەناراوەکانی تورکیا ٢٨ کۆچبەری نایاساییان لە کەناراوەکانی دەریای ئیجە رزگارکرد کە لە لایەن هێزەکانی یۆنانەوە ناچار بە گەڕانەوە کرابوون بۆ ئاوە هەرێمییەکانی تورکیا.
سەرچاوە ئەمنییەکان رایانگەیاند، هێزەکانی کەناراوەکانی تورکیا زانیارییان پێدرا لەبارەی بوونی گرووپێک کۆچبەری نایاسایی لەسەر بەلەمێکی چووپ لە کەناراوەکانی شارۆچکەی داتچا لە پارێزگای موغڵا رۆژئاوای تورکیا.
سەرچاوە ئەمنییەکان روونیان کردەوە کە تیمەکانی سەربە هێزەکانی کەناراوەکانی تورکیا کۆچبەرەکانیان گواستووەتەوە وشکانی و رادەستی فەرمانگەی کۆچیان کردوون لە موغڵا.