Zehra Melek Çat
13 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2021
كۆنیا – AA
هه‌شت له‌و ١٠ كه‌سه ده‌ستگیر كران كه له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی "شانه نهێنییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)" له‌نێو سوپای توركیادا له شه‌ش پارێزگای توركیا، بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاریی كۆماریی كۆنیا له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی "شانه نهێنییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)" له‌نێو سوپای توركیادا بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ١٠ تۆمه‌تبار ده‌ركرد كه دوو مفه‌وه‌ز، شه‌ش سه‌ربازی خانه‌نشنین كه یه‌كێكیان دوورخراوه‌ته‌وه و مامۆستایه‌كی زانكۆیان له‌نێو دایه.
تیمه‌كانی جه‌ندرمه له میانی هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتدا هه‌شت له‌و تۆمه‌تبارانه‌یان ده‌ستگیر كردووه و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی دوو تۆمهتبارهكهی دیكه.