Emre Karaca
18 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
تورکیا ئەو پەلامارەی کە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرایە سەر ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات ئیدانە و سەرکۆنە کرد.
لەو بارەیەشەوە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە "ئەو هێرشەی کە لە رۆژی ١٧ی کانوونی دووەمدا لە رێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرایە سەر ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات ئیدانە و سەرکۆنە دەکەین".
لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها هاتووە "نزای لێخۆشبوون بۆ ئەو کەسانە دەکەین کە لە پەلامارەکاندا گیانیان لەدەستداوە و سەرەخۆشی لە خیزانەکانیان، گەل و حکوومەتی ئیمارات دەکەین".