Hamdi Çelikbaş
18 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،٩ پلە لەسەر پێوەری رێختەر، قەزای ساریئۆغڵان سەربە پارێزگای قایسهری ناوهڕاستی توركیای هەژاند.
بەپێی راگەیەندراوێک کە لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لە ناکاو (AFAD)دا بڵاوکردووەتەوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٠٢:٢٨ی ئەمڕۆ لە قەزای ساریئۆغڵان سەربە پارێزگای قایسهری، بەگوڕی ٤،٩ پله روویداوە.
ئاماژە بەوەیش کراوە کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ٢٣،٧٥ کیلۆمەتری رووی زەوی روویداوە و لە پارێزگاکانی دەورووبەری هەستی پێ کراوە.