Mazın Asad
06 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2018
پەرلەمانی تورکیا - AA
سەرۆکی گشتی جەھەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو: "ئەگەر دەمانەوێت بناغەی ئاشتی لە سووریا دەستەبەر بکەین و ئەگەر بمانەوێت بە واتای راستەقینە لە سووریا ببینە خاوەن قسە و ئەگەر دەمانەوێت دوای تەواوبوونی رووداوەکانی سووریا، تورکیا بیەوێت بە مانای راستەقینە ببێتە ئاکتۆرێک لە سووریا، ئەوا پێویستە پەیوەندی لەگەڵ ئەسەد ببەستێت. چونکە ئێمەش پشتیوانی لە یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین و ئەوانیش بەهەمان شێوە".
کڵچدارئۆغڵو لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان گوتارێکی پێشکەش کرد و ٣٨ھەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتەکەی وەبیرھێنایەوە کە کۆتایی ئەم ھەفتەیە بەڕێوە چووبوو.
سەرۆکی گشتی جەھەپە ئاماژەی بەوە دا کە لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاشتی لە سووریا، پێویستە تورکیا پەیوەندی لەگەڵ رژێمی سووریا ببەستێت و گوتیشی: "ئەگەر دەمانەوێت بناغەی ئاشتی لە سووریا دەستەبەر بکەین و ئەگەر بمانەوێت بە واتای راستەقینە لە سووریا ببینە خاوەن قسە و ئەگەر دەمانەوێت دوای تەواوبوونی رووداوەکانی سووریا، تورکیا بیەوێت بە مانای راستەقینە ببێتە ئەکتەرێک لە سووریا، ئەوا پێویستە پەیوەندی لەگەڵ ئەسەد ببەستێت. چونکە ئێمەش پشتیوانی لە یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین و ئەوانیش بەهەمان شێوە. ئەمە لەگەڵ کێ دەستەبەر دەکەیت، لەگەڵ رووسیا یان ئەمریکا؟ لە سووریا دەسەڵات دیارە. تۆ تا دوێنێ ھەمان قسەت بۆ ئیدارەی ناوەندی عێراق دەگوت و دەتگوت 'موخاتابی ئێمە نییە'، ئەی باشە چی روویدا؟ چۆی لە پێشی چۆکت دادا. من دەڵێم لە داھاتوودا بۆ ئەوەی چۆک دانەدەێت، لەمڕۆوە ئەرک بە ھاورێیان بدە و بچن و پەیوەندی ببەستن و بڵێن 'ئێمە پشتیوانی لە یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین و لە سووریا چەند رێکخراوی تیرۆریستی ھەبێت پاکی بکەینەوە'. بڵێن 'نوسرە، داعش، پەکەکە و پەیەدە ھەمووی پاک بکەینەوە'. ئەمە ھەم لە بەرژوەندی ئێمە و ھەمیشە لە بەرژوەندی سووریادایە".