Haydar Toprakçı,Muhammet Ali Kemal
19 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2017
دێرسم - AA
دوای ئەوەی کارەکانی هەڵگرتنەوەی پارچەکانی ئەو هێلیکۆپتەرەی پۆلیسی تورکیا لە جۆری Sikorsky کە لە شارۆچکەی پولوموری دێرسم کەوتەخوارەوە، تەواوبوو، تەرمی ئەو کەسانەی کە لە هێلیکۆپتەرەکەدا گیانیان لەدەستدابوو، لەرێگەی ٢ هێلیکۆپتەری سەربازییەوە، رەوانەی دامەزراوەی پزیشکی دادوەریی ئەلازیغ کرا.
کارەکانی پەیوەست بەو هێلیکۆپتەرەی کەوتبووە خوارەوە، دوای ئەوەی دوێنێ شەو راگیران، سەرلەبەیانی زووی ئەمڕۆ، دەستی پێکردەوە. تیمی تایبەتمەند دوای ئەوەی داروپەردووی هێلیکۆپتەرەکەیان دۆزییەوە، کارەکانیان تەواوکرد.
تەرمی ئەو کەسانەی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستدابوو، لەلایەن یەکە سەربازییەکانەوە دەرهێنران و لەرێگەی ٢ هێلیکۆپتەری سەربازییەوە، رەوانەی دامەزراوەی پزیشکی دادوەریی ئەلازیغ کران.
کارەکان لە شوێنی رووداوەکە بەردەوامە.