Muhammet Mutaf
01 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2022
ئه‌رزه‌ڕۆم – AA
به جۆش و خرۆشه‌وه سه‌ری ساڵی نوێ له بنكه‌ی خلیسكێنه‌ی پاڵان دۆكهن كه یه‌كێكه له بنكه ده‌گمه‌نه‌كانی خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فر له جیهان پیرۆز كرا.
ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیاری ناوخۆی و بیانی له سه‌روویانه‌وه رووسی، ئۆكراینی و ئێرانی بۆ سه‌ری ساڵ روویان له بنكه‌ی خلیسكێنه‌ی پاڵان دۆكهن كرد كه ده‌كه‌وێته چیای پاڵان دۆكهن له پارێزگای ئیزمیر.
به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵه‌وه چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر له هۆتێله‌كانی پاڵان دۆكهن ئه‌نجام دران و ئاماده‌بووان كاتێكی خۆشیان به‌سه‌ر برد.
به به‌كارهێنانی یاریی ئاگرین نمایشی خلیسكێنه‌ی مهشخهڵههڵگران ئه‌نجام درا.
گه‌شتیارانی بیانی و ناوخۆیی له‌سه‌ر به‌فر ده‌ستیان به سه‌ما كرد و ساڵی نوێیان پیرۆز كرد.