دوای بارینی بەفرێکی زۆرو بەرزبوونەوەی ئاستی بەفر بەشێوەیەکی بەرچاو، سەنتەری مێرگابوتتای وەرزشی، کرانەوەی وەرزی حلیسکێنی راگەیاند.
ئەو گۆڕەپانەی تایبەتکراوە بە یاریی خلیسکێنە نزیکەی ١٢ کیلۆمەتر لە ناوەندی شار دوورەو رووبەرەکەی ٨٠٠ مەتری دووجایە. دوو ھەزارە ٨٠٠ مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە.
بەتایبەتی لە پشووی حەفتەدا خەڵکی بە کۆمەڵ روویان لە گۆڕەپانەکە کردو یاریی خلیسکێەنیان کرد، لەناو یاریزاناندا ئافرەت و منداڵیش بەڕێژەیەکی زۆر دەبینران.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەرزش و لاوانی شارەکە رەشید گولدالگوتی "ئەوە جوانترین دیارییە بۆ خەڵکی ھەکاری، چونکە سەدان کەس بۆ مەبەستی خلیسکێنە دێنە گۆڕەپانەکە، ئەوانەیش کە نایانەوێ بخلیسکێن دێنە دەوروبەری گۆڕەپانەکەو کەیف و خۆشیی زۆر لە تەماشا کردنی دیمەنی خلیسکێنە وەردەگرن. بۆ ئەو مەبەستە دەوروبەری گۆڕەپانەکەمان کردۆتە ناوچەیەکی سەیرانئامێز، دڵنیاشین خەڵکێکی زۆر رووی تێدەکەن، ئێرە تەنیا شوێنی خلیسکێنە نییە بەڵکو شوێنی سەیرانیشە."