Sarp Özer
17 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار و سه‌رۆكی ده‌زگای میت، هاكان فیدان به‌سه‌ردانێك گه‌یشتنه رووسیا و له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌و وڵاته، سێرگی شۆیگو كۆبوونه‌وه.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ هەینی خولوسی ئاكار و هاکان فیدان بهفڕۆكهیهكی تایبه‌ت به‌ره‌و مۆسكۆ پایته‌ختی رووسیا به‌رێكه‌وتن. بە گەیشتنیان بۆ ئەو وڵاتە به‌ڕێوڕه‌سمێكی سه‌ربازی پێشوازییان كرا و دواتر له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو و به‌رپرسانی دیكه‌دا كۆبوونه‌وه.