Ali Cevahir Aktürk,Handenur Özdemir
29 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2022
ئیستانبوڵ-AA
دادگای ناوچه‌ی ئیستانبوڵ (دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه) سزای زیندانیی سه‌پێندراو به‌سه‌ر هه‌شت تۆمه‌تبار، كه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراوی ئانادۆڵو كولتوور، عوسمان كاڤاڵا-شیان له‌نێودایه، به گونجاو له‌گه‌ڵ یاسا دانا، له دۆسیه‌ی سكاڵاكانی پاركی گه‌زیدا كه له‌لایه‌ن دادگای لۆكاڵییه‌وه سزادراون.
فه‌رمانگه‌ی سێیه‌می سزاكان له دادگای ناوچه‌ی ئیستانبوڵ، له‌میانی دانیشتنی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌دا، ئه‌و داواكارییه‌ی تاوتوێ كرد كه ئاڕاسته‌ی كراوه سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگای ١٣ی سزا قورسه‌كانی ئیستانبوڵ له ٢٥ی نیساندا. له‌میانی دانیشتنه‌كه‌دا تۆمه‌تباران و پارێزه‌رانیان ئاماده‌بوون.
فه‌رمانگه‌ی سزاكان ئه‌و بڕیاره‌ی به گونجاو له‌گه‌ڵ یاسا دانا كه له‌لایه‌ن دادگای ١٣ی سزا قورسه‌كانی ئیستانبوڵ له ٢٥ی نیساندا له دۆسیه‌ی پاركی گه‌زیدا ده‌ركراوه و تیایدا تۆمه‌تبار، عوسمان كاڤاڵا به تاوانی "هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنی حكوومه‌ت" به زیندانیی هه‌تاهه‌تایی قورسكراو و حه‌وت تۆمه‌تباری دیكه به تاوانی هاوكارییكردنی كاڤاڵا یه‌كی به ١٨ ساڵ زیندانییكردن سزادراون.