Sangar Hamad Azeez
26 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2017
واشنتۆن -AA
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ ئەفسەرێک (شێریف) دەرکرد لە ویلایەتی ئەریزۆنا، کە بە تاوانی ئەنجامدانی توندوتیژی بەرامبەر بە کۆچبەران سزا درابوو.
ترەمپ لە بڵاوکراوەیەکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر راگەیاند کە خۆشحاڵە بەوەی کە بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ جۆی ئارپیۆی تەمەن ٨٥ ساڵ ئەفسەر (شێریف)ی پێشووی ویلایەتی ئاریزۆنا دەرکردووە بەهۆی ئەوەی ساڵانێکی زۆر ئەو ویلایەتی بەباشی پاراستووە".
لە بڵاوکراوەکە ترەمپ دەڵێت :' ئارپیۆ چەندین ساڵ بە رێزەوە وڵاتەکەی پاراستووە و شایانی لێخۆشبوونی سەرۆکایەتییە".
جپی ئارپیۆ بە یەکێک لە توندرین شێریفەکانی ئەمریکا ناسراوە و بەتایبەتی بەرامبەر بە کۆچبەران زۆر توندو نەژادپەرستانە مامەڵە دەکات.
ئارپیۆ مانگی رابردوو بە تاوانی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی ٦ مانگ سزای زیندانی بەسەر سەپێندرا .