Başak Akbulut Yazar
18 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2022
ئیستانبوڵ-AA
بڕیار درا به مانه‌وه‌ی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردنی كۆمپانیای كولتوری ئانادۆڵو، عوسمان كاڤاڵا له به‌ندینخانه‌دا له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌كانی ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی كه په‌یوه‌سته به "هه‌وڵی كوده‌تای ١٥ی تهمووز" و "رووداوه‌كانی پاركی گه‌زی" كه ٥٢ تۆمه‌تبار له‌نێویشیاندا كاڤالا، راوێژكاری پێشووتری سی ئای ئه‌ی، هێنری جاك باركی و جان دوندار هه‌ن.
له‌و دانیشتنه‌دا كه له ١٣هه‌مین دادگای سزا قورسه‌كانی ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌چوو، گوته‌ی تۆمه‌تباران و پارێزه‌رانیان وه‌رگیرا.
پارێزه‌ری تۆمه‌تبار عوسمان كاڤاڵا، ئیلكان كۆیونجو داوای ئازاد كردنی بریگرته‌كه‌ی كرد و گوتی: "ده‌ڵێن ئه‌مه و ئه‌وه له‌پشت كاڤاڵاوهن، ده‌یانه‌وێ بیكه‌نه دوژمن، داوا ده‌كه‌ین ئازاد بكرێت".
ده‌سته‌ی دادگا به زۆرینه‌ی ده‌نگ و به له‌به‌رچاو گرتنی پێكهاته‌ی ئه‌و تاوانه‌ی به‌ره‌وڕووی عوسمان كاڤاڵا كراوه‌ته‌وه و لایه‌نی زۆری ئەو سزایه‌ی كه ده‌كرێت به‌سه‌ریدا بسه‌پێنرێت، هه‌روه‌ها به ته‌ماشاكردنی ئه‌و دۆخه‌ی دادگاییه‌كه‌ی پێ گه‌یشتووه، بڕیاریدا به مانه‌وه‌ی ناوبراو له به‌ندینخانه‌دا.
بڕیاری چاوه‌ڕوانی بۆ ده‌ستگیكردنی بۆ هه‌شت له تۆمه‌تبارانی هه‌ڵاتوو، له نێویشیاندا هێنری جاك باركی، جان دوندار و ئایشه پنار ئاڵابۆرا ده‌ركرد و و دانیشتنه‌كه‌ی بۆ ٢١ی شوبات دواخست.