باتمان
داودئۆغڵو له میتینگی پارته‌كه‌ی له باتمان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌ده‌په له‌لایه‌ن پارتی كۆمێنیستی فه‌ڕه‌نسا، كوده‌تاچییه‌كان، پێكهاته‌ی هاوته‌ریب و دیاسپۆرای ئه‌رمه‌نی پشتگیری ده‌كرێت و گوتی: "ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دیاسپۆرای ئه‌رمه‌نییه هیچ سوودێكی بۆ كورد و تورك و عه‌ره‌ب ده‌بێت؟ پێش چه‌ند ساڵێك هه‌ده‌په دوژمنی پێكهاته‌ی هاوته‌ریب بوو كه‌چی ئێستا داوای پشتگیری لێ ده‌كات. ئه‌مانه سوودیان بۆ گه‌ل ده‌بێت؟"
داودئۆغڵو گوتیشی: "به‌نهێنی له دیاربه‌كر دیداریان ئه‌نجام دا و گشتیان به‌یه‌ك گه‌یشتن. مه‌هه‌په، هه‌ده‌په، جه‌هه‌په، پێكهاته‌ی هاوته‌ریب، لۆبی ئه‌رمه‌نی و لۆبی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌موو به‌یه‌كه‌وه‌ن. چی‌یان ده‌وێت؟ ده‌یانه‌وێ شكست به ئاكپارتی بهێنن چونكه ئاكپارتی ئاشتی و سه‌ربه‌خۆیی و زمانی كوردی و شێوه‌زاره‌كانی جوانی زمانی كوردی بۆ وڵات هێناوه. هه‌روه‌ها برایه‌تی خسته‌وه‌ته نێو كورد و تورك به‌ڵام ئه‌وان ده‌یانه‌وێ ئه‌م برایه‌تییه تێك بده‌ن".
ناوبراو له درێژه‌دا ره‌خنه‌ی له پێكهاته‌ی هاوته‌ریب گرت و گوتی: "پێكهاته‌ی هاوته‌ریب، قه‌ندیل، جه‌هه‌په، مه‌هه‌په و هه‌ده‌په گشتیان به‌یه‌كه‌وه‌ن. كاتێك كه له ئهزموومهكان وه‌ڵامێكی هه‌ڵه چوار وه‌ڵامی راست له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات، بیرۆكه‌یان ئه‌وه‌یه كه 6 هه‌ڵه‌یه كۆده‌بێته‌وه و ئاكپارتی له‌ناو ده‌بات. ئێوه له باتمانه‌وه ده‌ڵێن كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 7ی حوزه‌یران راستییه‌ك گشت هه‌ڵه‌كان له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له درێژه‌دا پرسیارێكی ئاراسته‌ی هه‌وادارانی پارته‌كه‌ی كرد و گوتی: "هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په ده‌ڵێت كه كورد و تورك به‌یه‌كه‌وه كۆكوژییان به‌رامبه‌ر به ئهرمهنەكان ئه‌نجام داوه و به‌م شێوه‌یه سووكایه‌تی به باوباپیرانمان ده‌كات. بۆچی؟ چونكه كه‌سانێك ده‌یانه‌وێت له رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام بده‌ن و هه‌روه‌ك له سووریا و عێراق كردیان ده‌یانه‌وێ برا بكه‌نه دوژمنی برا. ئێمه رێگه به شه‌ڕی برا ده‌ده‌ین؟".
دوای ئه‌وه‌ی هه‌وادارانی پارته‌كه له گۆڕه‌پانه‌كه وه‌ڵامی "نه‌خێر"یان دایه‌وه داودئۆغڵو گوتی: "خوا شایەت بێت و له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی باتمان ده‌ڵێم كه وه‌ك نه‌وه‌كانی سوپای ئاڵپ ئەرسڵان و سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یوبی، یاوز سوڵتان سه‌لیم، یه‌كه‌كانی حه‌میدییه، جه‌نگاوه‌رانی شه‌ڕی چهناكقهڵه، به‌ره‌ی یه‌مه‌ن و ساری قه‌میش شانبه‌شانی یه‌كتر برایه‌تیمان هه‌تا هه‌تایی ده‌بێت. ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌رچۆنێك بێت به‌ڵێن ده‌ده‌م كه ئیشه‌ڵا له 8ی حوزه‌یرانیشدا ئه‌م گه‌له كه ئه‌مانه‌تی پێ راسپێرداوین، دووباره یه‌كه‌م مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی قۆناغی چاره‌سه‌ریی بێت. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری قۆناغی چاره‌سه‌ریی نابین. له ئێستاوه هۆشداری ده‌ده‌مه ئه‌وانه‌ی كه به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن تێپه‌ر ناده‌ن به‌تایبه‌تیش ده‌میرتاش كه هه‌روه‌ك رووداوه‌كانی 6-7ی تشرینی یه‌كه‌م ئه‌و زمانه‌ی له شارۆچكه‌كانی كادی كۆی و شیشلی به‌كاری ده‌هێنێت هه‌مان زمانیش له رۆژهه‌ڵات به‌كار بهێنێت. دووڕووییه كاتێك له رۆژئاوا باسی ئاشتی ده‌كات و له رۆژهه‌ڵاتیش بانگه‌وازی بۆ توندوتیژی ده‌كات".
داودئۆغڵو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا كه گشت پارته‌كانی توركیا له هه‌ر شوێنێكی وڵات ده‌توانن به سه‌ربه‌خۆیی چالاكییه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و بیرۆكه‌ی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن به‌ڵام دوابڕیار گه‌ل ده‌یدات.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له درێژه‌دا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئاكپارتی تاكه پارته كه سیاسه‌ت له گشت توركیا ئه‌نجام ده‌دات و خزمه‌ته‌كانی پارته‌كه‌ی له رووی سه‌ربه‌خۆی و دیموكراسی بیرهێنایه‌وه و گوتی: "ئەوان هەموو ئامانجیان ئه‌وه‌یه کە توركیا بۆ دۆخی جاران بگه‌ڕێننه‌وه".