ئەسکی شەھیر
ھاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە)، فیگەن یوکسەکداغ لە کۆبوونەوەی جەماوەری پارتەکەی لە شاری ئەسکی شەھیر رایگەیاند کە ھەڵبژاردنی گشتی ئەمجارە کەمپینی دیاریکردنی داھاتووی تورکیایە.
یوکسەکداغ جەختیشی لەوە کردەوە کە ھەدەپە لەگەڵ ھیچ لایەنێک ھاوپەیمانیەتی دروست ناکات.
یوکسەکداغ گوتیشی: "ئێمە گەورەرین ھاوپەیمانییەتیمان لەگەڵ گەل پێک ھێناوە، لە ٧ی حوزەیران ھاوپەیمانی گەل سەردەکەوێت، مەرجەکانی کارکردن و کار دووبارە نوێ دەکەینەوە، پێکەوە ژیانێکی پڕ لە دڵنیایی بنیات دەنێین".
یوکسەکداغ ئاماژەی بەوە دا کە سەلامەتی ھەڵبژاردن تەنھا بەگیانی لێبوردەیی و بەرپرسیارێتی دەستەبەر دەکرێت.