Sarp Özer
28 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
كۆماندۆكانی توركیا له ناوچه‌ی بیسور كه ده‌كه‌وێته سنووری ئۆپه‌راسیۆنی چنگ هه‌وره بروسكه له باكووری عێراق ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌شكه‌وتێكدا داگرت كه به‌ناو به‌رپرسانی ناوچه‌یی په‌كه‌كه به‌كاریان ده‌هێنا.
كۆماندۆكان له ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا گرته‌ی چه‌ندین جۆر پارچه‌ك و بڕێكی زۆر ته‌قه‌مه‌نیی تیرۆریستانیان تۆمار كرد و دواتر ئه‌شكه‌وته‌كه‌یان خاپوور كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیاوه وه‌رگیراون ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی چنگ هه‌وره بروسكه و چنگ هه‌وره‌تریشقه به شێوه‌ی هاوكات له مانگی نیسانه‌وه پێداگیرانه به‌رده‌وامن.
له میانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی له مه‌تینا و ئاڤاشین-باسیان به‌رده‌وامن سه‌رباری سه‌ختی ناوچه‌كان سه‌ربازان یه‌ك یه‌ك ده‌چنه ناو ئه‌و ئه‌شكه‌وتانه‌ی تیرۆریستان به‌كاریان ده‌هێنن و ناوچه‌كه له تیرۆریستان پاك ده‌كه‌نه‌وه.