Recep Bilek
06 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2022
سامسون – AA
له پارێزگای سامسون شه‌ش گومانلێکراوی بیانی به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌ستگیركران.
له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی سامسون بڕیای ده‌ستگیركردنی بۆ حه‌وت گومانلێکراوی عێراقی ده‌ركرد كه زانیاری هه‌واڵگری هه‌یه له‌باره‌یانه‌وه كه له سووریا و عێراق له رابردوودا له‌نێو داعشدا بوون.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان له میانی هه‌ڵمه‌تێكدا بۆسه‌ر ژماره‌یه‌ك ناونیشانی ده‌ستنیشانكراو له شارۆچكه‌كانی ئیلكئادم، ئاتاكوم و تهككهكۆی شه‌ش تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كرد.
له میانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، ئامێره دیجیتاڵییه‌كانی تۆمه‌تباران ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمهتبارهكهی دیكه.