Fuat Kabakcı
06 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، دیمه‌نه‌كانی كوشتنی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له بوچا و ئیرپین نزیك كیێڤ پایته‌ختی ئۆكراینا و له میدیاكان بڵاو كراونه‌ته‌وه "تۆقێنه‌رن" و "مایه‌ی نیگه‌رانین بۆ مرۆڤایه‌تی".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسیوویه‌تی "دیمه‌نه‌كانی كوشتنی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی له بوچا و ئیرپین و ناوچه‌كانی دیكه كه ده‌كه‌ونه نزیك كیێڤ پایته‌ختی ئۆكراینا و له میدیاكان بڵاو كراونه‌ته‌وه تۆقێنه‌رن و مایه‌ی نیگه‌رانین بۆ مرۆڤایه‌تی" و هاوخه‌می توركیای بۆ گه‌لی ئۆكراینا ده‌ربڕیووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "كردنه ئامانجی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی هه‌رگیز قبوڵكراو نییه. چاوه‌ڕوانی بنه‌ڕه‌تیمان ئه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌نانه له‌و بابه‌ته بكۆڵدرێته‌وه و ئه‌نجامده‌رانی ده‌ستنیشان بكرێن و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه توركیا بۆ كۆتایی هاتن به‌و دیمه‌نه شه‌رمه‌زارییانه له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ هێنانه‌دی ئاشتی.