Kaan Bozdoğan,Selami Küçükoğlu
26 ئەیلوول 2025•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2025
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دوای دیدار و کۆبوونەوەکانی لە ئەمریکا کە بۆ بەشداری کردن لە ٨٠هەمین کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی کردبوو، گەڕایەوە وڵات.
سەرکۆمار ئەردۆغان، کاتژمێر ٠٧:٤٥ بە فڕۆکەی "TRK" گەیشتەوە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ.
لە فڕۆکەخانە سەرکۆمار ئەردۆغان لەلایەن جێگری سەرکۆمار جەودەت یڵماز و پارێزگاری ئیستانبوڵ، داود گوڵ و سەرۆکی لقی ئاک پارتی لە ئیستانبوڵ، عەبدوڵڵا ئۆزدەمیر پێشوازی لێکرا.
لەو سەردانەیدا بۆ ئەمریکا هەر یەک لە ئەمینە ئەردۆغانی هاوسەری و وەزیری دەرەوە، هاکان فیدان و وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان ئالپارسڵان بایراکتار و وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی، ئیبراهیم کاڵن و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، بورهانەددین دوران و سەرۆکی پیشەسازی بەرگریی، هالوک گۆرگون وبەڕێوەبەری نووسینگەی تایبەتی سەرۆکایەتی کۆمار، حەسەن دۆغان و گەورەڕاوێژکاری سەرکۆمار بۆ سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش، ئاکیف چاغاتای کلیچ یاوەری سەرکۆمار ئەردۆغان بوون.