Rewa Mahmut Hasan
22 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2017
ئیستانبوڵ-AA
دادگای دوومی سزای قورسی باکرکۆی سکاڵایەکی قبووڵ کرد لەبەرامبەر ٤٦ گومانلێکراودا، لەسەر پرسی لێکۆڵینەوە لە کردەوەی تیرۆریستی ٢٨ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٦ی فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە شاری ئیستانبوڵ کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی ٤٥ کەس.
دوای بەرزکردنەوەی سکاڵایەک لەسەر کردەوە تیرۆریستیەکەی فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لەلایەن داواکاری کۆماریی باکرکۆی، دادگای دووەمی سزای قورسی باکرکۆی سکاڵاکەی قبووڵ کرد کە خۆی لە ٢٦٢ پەرەدا دەبینێتەوە.
لە سکاڵاکەدا، داوای ٤٦ جار زیندانیکردنی هەتاهەتایی بۆ ئەو ٤٥ گومانلێکراوە دەکرێت کە تێوەگلاون لە کردەوە تیرۆریستیەکە، بەتۆمەتی "کوشتنی پلان بۆ دارێژراو".
هاوکات سەرجەم گومانلێکراوەکان رووبەڕووی تۆمەتی "دروستکردنی رێکخراوی تیرۆریستی و ئەندامبوون تێیدا، هەوڵدان و پلانداڕشتن بۆ کوشتنی بەئەنقەست" کراونەتەوە.
١٦٣ کەسیش لەنێو بریندارانی تەقینەوەکە و ٤٤ کەس لە زیانلێکەوتوان، بەشدارن لە سکاڵانامەکەدا.