Sayim Harmancı
27 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2021
هەکاری- AA
پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە، لەیلا گوڤەن بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە کردن بۆ رێکخراوی تیرۆرستی" بە پێنج ساڵ زیندانی سزا درا.
گوڤەن، تۆمەتی ئەوەی درابووە پاڵ کە لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٠دا و لە میانەی بەشداری کردنی لە پڕۆگرامێکدا لە شاری هەکاری، بانگەشەی بۆ رێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە کردووە و هەر بەم تۆمەتەش درایە دادگا.
ناوبراو، لە کۆتا دانیشتنی دادگاییەکەیدا لە زیندانەوە بە شێوەی ئۆنلاین بەشداری دانیشتنەکەی کرد و داوای کرد ئازاد بکرێت.
لە کۆتاییدا دادگا بڕیاری لەسەر کەیسەکەی گوڤەن دا و بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە کردن بۆ رێکخراوی تیرۆرستی" سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.