Mustafa Hatipoğlu,Halil Demir
30 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ئیستانبوڵ بەناو بەرپرسی تورکیای رێکخراوی تیرۆریستیی دەهەکەپە/جە، یاسەمین قەرەداغ و بە ناو بەرپرسی کارمەندانی رێکخراوەکە، یەتەر گۆنول ئایدن دەستگیرکران.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەواڵگریی ئاسایشی ئیستانبوڵ، لە هەڵمەتێکدا کە بە هەماهەنگیی بەڕێوەیان برد لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی ورد بۆیان دەرکەوت گومانلێکراو یاسەمین قەرەداغ کە لە ساڵی ١٩٩٢ەوەوە زۆر جار دەستگیرکراوە و نزیکەی ١٩ ساڵ لە گرتووخانەدا ماوەتەوە و بەشداری کردووە لە مانگرتنەکانی رێکخراوەکەدا و، لە ئابی ٢٠٢٠شدا دوای دەستگیرکردنی ئازادکراوە، بەناو بەرپرسی تورکیای رێکخراوی تیرۆریستیی دەهەکەپە/جەیە.
گومانلێکراو یاسەمین قەرەداغ لە ناو لیستی ''خۆڵەمێشی'' داواکراوانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادایە و، لە پاش جافەر سادق ئەرئۆغڵو کە پاش دەستگیرکردنی دەستبەسەرکراوە لە لایەن رێکخراوەکەوە ئەو بەرپرسیارێتییەی پێدراوە.
بە پێی هەمان بەدواداچوون هێزە ئەمنییەکان بۆیان دەرکەوت کە گومانلێکراو یەتەر گۆنول ئایدن بە ناو بەرپرسی کارمەندانی رێکخراوەکەیە و، لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە سێ جار زیندانی کراوە.
تیمەکان لە پاش بەدواداچوونە تەکنیکی و فیزیکیەکان ئایدن-یان لە ماڵێکی نهێنیی رێکخراوەکە و قەرەداغ-یشیان لەو شوێنەی دیاریکرابوو دەستگیرکرد.
کارەکانی ئاسایش لەبارەی گومانلێکراوان درێژەی هەیە.