Zehra Aydın Turapoğlu
29 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2021
ئەنقەرە - AA
له توركیا لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٢٢٥ هەزار و ٥١١ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئهنجامی پشكنینی ٣٢ هەزار و ٤٠٤ كەس پۆزەتيڤ بووه و ١٥٤ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا، لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٢٥ هەزار و ٥١١ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئهنجامی پشكنینی ٣٢ هەزار و ٤٠٤ كەس پۆزەتيڤ بووه، ١٥٤ تووشبوو بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ههزار و ٣٢٥ نەخۆشيش دەستنيشانكراون.
هەر بەپێی خشتهكه، دوای تەواوبوونى چارەسەری پزیشكیی/ماوەى كەرەنتينی ١٨ هەزار و ١٥ تووشبوو لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ دوو مليۆن و ٩٧٥ هەزار و ١٠٨ كهس بەرزبوويەوە.
كۆى گشتيى ٣٨ مليۆن و ١٠٢ هەزار و ٧٤٧ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە سێ مليۆن و ٢٤٠ هەزار و ٥٧٧ حاڵهت، گيان لەدەستدانيش گەيشتووەتە ٣١ هەزار و ٢٣٠ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٩٩٨ نەخۆشن.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٣،٦ بووه. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٥٤،٢ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٦٣،٢ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٢٧،١ـه، تێكڕای كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن نۆ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.