Mustafa Hatipoğlu,Halil Demir
30 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2021
ئیستانبوڵ - AA
بەمەبەستی دەستگیرکردنی ١١٥ گومانلێکراو کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە پێکهاتەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) لەنێو سوپای تورکیادا فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە و سەربازی چالاکیشیان لەنێودایە، ئۆپەراسیۆنی هاوکات لە ٢٥ پارێزگا دەستیپێکرد کە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە ئیستانبوڵە.
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە لەلایەن نووسینگەی تاوانە رێکخراوەکان و تیرۆر لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئیستانبوڵ لەبارەی پێکهاتەی فەتۆ لەنێو سوپای تورکیادا بەڕێوەدەچێت، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ١١٥ کەس دەرکرا کە بەمەبەستی ئاگاداربوون لە هەواڵی ناوخۆی رێکخراوەکە لە رێگەی تەلەفۆنی گشتیی و جێگیرەوە پەیوەندیان ئەنجامداوە و سەربازی چالاک، خانەنشین، دوورخراوە لە کار و دەستلەکارکێشاوەیان لەنێودایە.
تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ، بەمەبەستی دەستگیرکردنی گومانلێکراوان لە ٢٥ پارێزگا ئۆپەراسیۆنی هاوکاتیان دەستیپێکرد کە ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکە ئیستانبوڵە.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا ژمارەیەکی زۆر لە گومانلێکراوان دەستگیرکران و گەڕان و پشکنین لە شوێنی مانەوەیان بەردەوامە.