Andaç Hongur
11 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
سه‌باره‌ت به هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی ئیستانبوڵ كه بەهۆیەوە 29 كه‌س شەهیدبوون، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "به‌داخه‌وه له ئه‌نجامی ئه‌و كردانهدا شه‌هید و بریندارمان هه‌یه. داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بۆ شه‌هیده‌كان و شیفای به‌په‌له‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم. تیرۆر جارێکی دیکە ئەمشەو رووی رەشی خۆی لە ئیستانبوڵ نیشان دا کە ھەموو جۆرە بەھا و رەوشتێک رەت دەکاتەوە. ھەر کاتێک تورکیا ھەنگاوێکی ئەرێنی بۆ ئایندە بنێت، دەستبەجێ رووبەڕووی خوێنڕێژی و دڕندەیی و پشێوی دەبێتەوە. لەم ساڵانەی دواییدا چەندین جار رووبەڕووی ئەو ھێرشە ناپاکانە بووینەوە کە لەوبارەیەوە ناوی رێکخراوی تیرۆریستی و شێوازەکەی بێ بایەخە. گشت رێکخراوەکانی تیرۆریستی بە پەکەکە، داعش و فەتۆ ھەموویان بۆ ھەمان ئامانج ھێرش بۆ سەر وڵات و گەلەکەمان ئەنجام دەدەن".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌م شه‌و له ناوچه‌ی بهشیكتاش هێرشێكی تیرۆریستیی كراوه‌ته سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیان و، گوتی: "ته‌قینه‌وه‌كان كه ده‌ستبه‌جێ دوای یاری نێوان بهشیكتاش و بورساسپۆر روویاندا، ئامانج لێیان ئه‌وه‌بووه زۆرترین قوربانیان لێبكه‌وێته‌وه. به‌داخه‌وه له ئه‌نجامی ئه‌و كردانهدا شه‌هید و بریندارمان هه‌یه".
سه‌باره‌ت به هێرشه تیرۆریستییه‌كانی ئیستانبوڵ، ئه‌ردۆغان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌م شه‌و له ناوچه‌ی بهشیكتاش هێرشێكی تیرۆریستیی كراوه‌ته سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیان و، باسی له‌وه كردووه كه ته‌قینه‌وه‌كان ده‌ستبه‌جێ دوای یاری نێوان بهشیكتاش و بورساسپۆر روویانداوه و، ئامانج لێیان ئه‌وه‌بووه زۆرترین قوربانیان لێبكه‌وێته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌ركۆماری توركیادا هاتووه "به‌داخه‌وه له ئه‌نجامی ئه‌و كردانهدا شه‌هید و بریندارمان هه‌یه. داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بۆ شه‌هیده‌كان و شیفای به‌په‌له‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم. تیرۆر جارێکی دیکە ئەمشەو رووی رەشی خۆی لە ئیستانبوڵ نیشان دا کە ھەموو جۆرە بەھا و رەوشتێک رەت دەکاتەوە. ھەر کاتێک تورکیا ھەنگاوێکی ئەرێنی بۆ ئایندە بنێت، دەستبەجێ رووبەڕووی خوێنڕێژی و دڕندەیی و پشێوی دەبێتەوە. لەم ساڵانەی دواییدا چەندین جار رووبەڕووی ئەو ھێرشە ناپاکانە بووینەوە کە لەوبارەیەوە ناوی رێکخراوی تیرۆریستی و شێوازەکەی بێ بایەخە. گشت رێکخراوەکانی تیرۆریستی بە پەکەکە، داعش و فەتۆ ھەموویان بۆ ھەمان ئامانج ھێرش بۆ سەر وڵات و گەلەکەمان ئەنجام دەدەن".
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان له به‌یاننامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "تورکیا دوای ئەم ھێرشە تیرۆریستییە خۆی برینەکانی ساڕ‌ێژ دەکاتەوە و لەگەڵ دۆستە راستەقینەکانی ماتەمینی خۆی دەگرێت. ئەو وڵاتانەی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا لە جیاتی پشتگیریکردنی تورکیا و گەلی تورکیا، پشتگیری لە رێکخراوانی تیرۆریستی و تیرۆریستان دەکەن، ئیتر دوای ئەم رووداوە ھۆکارێکمان نییە بۆ ئەوەی چاوەڕێی ھەڵوێستێکی جیاوازیان لێ بکەین. پشتوان بە خوا، وەک وڵات و گەل بێگومان کەس گومانی نەبێت کە سەرکەوتن بەسەر تیرۆر، رێکخراوەکانی تیرۆریستی، تیرۆریستان و ھێزەکانی پشتیان بەدەست دەھێنین. ئه‌م په‌لامارانه له‌بری ئه‌وه‌ی توانا و پێداگریمان كه‌مبكه‌نه‌وه، ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه زیاتر هانمان ده‌ده‌ن و دڵنیامان ده‌كه‌نه‌وه. گه‌لێك كه به تێگه‌یشتنی 'گه‌ر بمرم شه‌هیدم، بمێنمه‌وه جه‌نگاوه‌رم' به‌ره‌نگاری بكات، هیچ چه‌كێك دانه‌هێنراوه له رێگاكه‌ی بیگێڕێته‌وه. ئێمه به زیره‌كی و چاونه‌ترسیه‌وه به‌سه‌ر كێشه‌كانماندا سه‌رده‌كه‌وین. هه‌روه‌ك به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی جوداخواز، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له 15ی ته‌مووزدا شه‌هیدمان دا، قوربانیانی ئه‌م شه‌وی بهشیكتاش له‌دڵماندا ده‌چێنین، بیرهوهڕیان بۆ هه‌تاهه‌تایه له دڵماندا ده‌بێت، له هه‌مان كاتدا به پێداگرییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین به ئاراسته‌ی ئامانجه‌كانمان. ئه‌و خوێنه‌ی هه‌زار ساڵه به‌خشیومانه بۆ دروستكردنی نیشتمان له‌سه‌ر ئه‌م خاكه خوێنی دیكه‌ی پێ به‌خشراوه و ده‌یبه‌خشین، بێ راگرتنی خه‌بات به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ری. وه‌ك ده‌وڵه‌ت و گه‌ل، هه‌رگیز واز له‌و دڕندانه ناهێنین كه بوونه هۆی ئه‌م رووداوه. جارێكی دیكه داوا له خوا ده‌كه‌م له شه‌هیدانمان خۆشبێت و شیفای به‌په‌له‌ی بریندارانمان بدات".