ئەنقەرە
لە سەرەتای رێوڕەسمی سوێندخواردنەکەدا لە پەرلەمان، پەرلەمانتاری ھەرە بە تەمەن وەکو سەرۆکی کاتی پەرلەمان ھەڵبژێردرا و دەنیز بایکاڵ کە پەرلەمانتاری ھەرە بە تەمەن و سەر بە پارتی گەلی کۆمارییە وەکو سەرۆکی کاتی پەرلەمان ھەڵبژێردرا.
دواتر لە دانیشتنی پەرلەماندا بە سەرۆکایەتی دەنیز بایکاڵ رێوڕەسمی سوێندخورادنی پەرلەمانتارەکان دەستی پێ کرد و ھەر یەک لە سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵویش ئامادە بوون.
سەرۆکی کاتی پەرلەمان دەنیز بایکاڵ لە میانی گوتارێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئاواتەخوازە ئەم پەرلەمانە ببێتە سەرەتایەکی نوێ بۆ تورکیا "چونکە پێویستیمان بەوە ھەیە".