هه‌ولێر- شوان سدیق
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌و چوار پڕۆژه یاسایه‌ی كه تایبه‌ت بوون به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسایی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ژماره یه‌كی ساڵی 2005 كرا.
یه‌كێك له‌و فراكسیۆنانه‌ی به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ی نه‌كرد، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو به‌ڵام فراكسیۆنی ئیسلامییه‌كان و یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداریان كرد.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی ئه‌بووبه‌كر هه‌ڵه‌ده‌نی بۆ ئانادۆڵو گوتی: "پێویسته سازان بكرێت، سازانیش به‌ومانایه كه ده‌بێ لایه‌نه‌كان سازش بۆ یه‌ك بكه‌ن، له به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی كه دروستبووه به‌تایبه‌تی بۆ پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌كرێت لایه‌نێك شتێكی دیكە بداته لایه‌نێكی دیكە".
گوتیشی: "زۆر گه‌شبینانه لێی ده‌ڕوانم نه‌ك هه‌ندێ پێوایه كه دۆخه‌كه ئاڵۆزه و سه‌ره‌تای لێك ترازانه به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی دیكه‌یە و كۆده‌نگییه ئه‌م پرسه‌ش ده‌بێ به سازان یه‌كلایی بكرێته‌وه".
له دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان، ته‌نیا سه‌رۆكی په‌رله‌مان یوسف محه‌مه‌د كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه و سكرتێری په‌رله‌مان، فه‌خره‌دین قادر ئاماده‌بوون، به‌ڵام جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌عفه‌ر ئیبراهیم له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکرات ئاماده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان نه‌بوو.
ئه‌ندامی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، شێركۆ حه‌مه‌ده‌مین بۆ ئانادۆڵو گوتی: "ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار پڕۆژه‌یان پێشكه‌شكردوه ئه‌ركی سه‌رۆك و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش ئه‌وه‌یه ئه‌م پڕۆژانه بخاته به‌رنامه‌ی كار خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ چوار پڕۆژه‌ی هه‌مواری یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كارێكی یاسایی بوو ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان كرا، ئومێد ده‌كه‌ین له‌كاتی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌كه هه‌موو فراكسیۆنه‌كان پێكه‌وه راپۆرتی خۆیان بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش بهێنرێته‌وه ناو هۆڵی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پێش دروستبوونی بۆ شایی یاسایی هه‌موار بكرێته‌وه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان. له فراكسیۆنی گۆڕان، پێیوایه به‌شدارینه‌كردنی فراكسیۆنی پارتی له دانیشتنی په‌رله‌مان، جۆرێكه له خه‌باتی په‌رله‌مانی چونكه پێشتریش فراكسیۆنی دیكە هه‌بووه بایكۆتی دانیشتنی كردووه.