Mesut Varol
29 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2022
وان – AA
به‌هۆی به‌فربارین و هه‌ڵكردنی رههێڵهوه رێگای ٢٦١ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی وان، هه‌كاری، مووش و به‌دلیس داخراون.
گه‌وره‌شاره‌وانیی وان رایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی سه‌رماوسۆڵه و به‌فربارینه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، رێگای ٥٨ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له‌و پارێزگایه داخراون.
هه‌روه‌ها له هه‌كاری رێگای ٨٢ گوند و ئاوایی، له مووش رێگای ٥١ گوند و له به‌دلیسیش رێگای ٧٠ گوند داخراون.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌و چوار پارێزگایه‌ی توركیا به به‌كارهێنانی چه‌ندین ئامێری تایبه‌ت، به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ر شه‌قامه‌كان و كردنه‌وه‌ی رێگاكان به رووی هاتوچۆدا.