Barış Gündoğan
13 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌دا له توركیا به‌كارهێنانی به‌لایكه‌م دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ كه‌سانی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و سه‌رووی ئه‌و ته‌مه‌نه به تێكڕایی له سه‌دا ٧٠ی تێپه‌ڕاندووه.
وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا، فه‌خره‌دین كۆجا له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌كارهێنانی ڤاكسین له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند له میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌دا به‌كارهێنانی به‌لایكه‌م دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ كه‌سانی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و سه‌رووی ئه‌و ته‌مه‌نه به تێكڕایی له سه‌دا ٧٠ی تێپه‌ڕاندووه.
كۆجا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵمه‌تی به‌كارهێنانی ڤاكسین به سه‌ركه‌وتووانه به‌رده‌وامه، نووسیوویه‌تی: "ده‌ستخۆشی له پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌كه‌م، كه به چڕی له هه‌ڵمه‌تی به‌كارهێنانی ڤاكسیندا به‌شدارن و له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه به سه‌ركه‌وتوویی چاودێری ره‌وشی ته‌ندروستی ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه به ده‌ست نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنن".