Sarmand Hameed
07 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2022
ئەنقەرە-AA
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی فڕۆکەوانی مەدەنیی تورکیا رایگەیاند، ژمارەی گەشتە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکانی نێوان تورکیا و ئیمارات لە ٦٤ گەشتەوە بۆ ١٧٣ گەشتی هەفتانە لەلایەن کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی تورکیاوە بەرزکراوەتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی فڕۆکەوانی مەدەنیی سەربە وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەكراوە، بەمەبەستی پەرەدان به پەیوەندییەكان لە بواری فڕۆكەوانی مەدەنیدا دوێنێ لە ئیستانبوڵ کۆبوونەوە لەنێوان هەردوو دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنی توركیا و ئیمارات بەڕێوەچوو.
ئاماژە بەوەشدراوە ئەنجامی ئەم کۆبوونەوانە بووە هۆی زیادبوونی ژمارەی گەشتی کۆمپانیا تورکییەکان لە ٦٤ گەشتەوە بۆ ١٧٣ گەشت لە هەفتەیەکدا.
لە کۆبوونەوەکاندا رێککەوتن کراوه لەسەر دەستپێکردنی گەشتە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکان لە نێوان هێڵەکانی ئەنقەرە-ئەبوزەبی و ئەنقەرە-دوبەی.
هەروەها بابەتی رێکخستنی گەشتە ئاساییەکان بۆ ئیزمیر، ترابزۆن، بۆدرووم و داڵامان (لە موغڵا) بۆ رێککەوتنەکە زیادکراوه.