Yusuf Aydın Deniz
25 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند "له هه‌ڵبژاردن بینیمان هه‌موو سته‌مدیده‌كان و ئوممه‌ت نزایان ده‌كرد ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "تورکیا چەند بەهێز بێت، ئابوورییەکەمان چەند بەهێزببێت، ئەوەندە زیاتر هاوکاریی ستەملێکراوانی جیهان دەکەین".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له گرنگیی پێگه‌ی توركیا كرده‌وه و گوتی: "توركیا وڵاتێكه ته‌نها ئه‌مریكا نا به‌ڵكو سه‌رجه‌م هاوپه‌یمانانی دیكه‌یش ناتوانن ده‌ستبه‌رداری بن".