Mohammed Baqi Hussein
28 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2017
كلیس - AA
ئه‌و په‌نابه‌ره سوورییانه‌ی به بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه له توركیاوه بۆ وڵاته‌كه‌یان گه‌ڕابوونه‌وه، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ توركیا.
په‌نابه‌ره‌كان كه له 13ی حوزه‌یرانه‌وه له ده‌روازه‌ی ئۆنجوپنارهوه گه‌ڕانه‌وه بۆ سووریا، له ئێستادا و دوای كۆتاییهاتنی جه‌ژن، به‌ره‌و توركیا ده‌گڕێنه‌وه.
سوورییه‌كان له ده‌روازه‌ی ئەسهلامهوه به چاودێریی پۆلیس ده‌گه‌نه ناوه‌ندێكی ئیداره‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی توركیا كه له ناوچه‌یه‌كی ئارام‌دا بنیاتنراوه، ناویان تۆمار ده‌كرێت و پاشان به گرووپی 100 كه‌سی ره‌وانه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی ئۆنجوپنار ده‌كرێن.
لێره‌دا دوای پشكنینی ناسنامه‌كانیان، ده‌په‌ڕنه‌وه خاكی توركیا.