Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
28 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2017
واشنتۆن - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن لە میانی سەردانەکەیدا بۆ تورکیا ئۆپەراسیۆنی رەققە و پێشهاتەکانی دوای ئۆپەراسیۆنەکە تاوتوێ دەکات.
بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ تورکیا تەلەکۆنفراسێکیان ئەنجام دا. به‌رپرسه‌كان ئاماژەیان بەوە دا کە هەوڵەکانی گەمارۆدانی رەققەیان چڕکردووەتەوە و تیلەرسن لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ تورکیا ئەم بابەتە باس دەکات. گەورە بەرپرسان گوتووشیانە: "لەگەڵ تورکیا تەنها لەبارەی قۆناغی گەمارۆدانەوە قسە ناکرێت. لە هەمانکاتدا قۆناغی دوای ئۆپەراسیۆنی رەققەش تاوتوێ دەکرێت کە ئەم ناوچانە چیان بەسەر دێت".
گەورە بەرپرسان ئاماژەیان بەوە داوە کە تیلەرسن لەسەردانەکەیدا لەگەڵ گەورە بەرپرسانی حکوومەت و کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە، گوتوویانە: "بەردەوامی دەدەین بەو کۆبوونەوانەی لە چەند هەفتەی رابردوو سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا، جەنەڕاڵ جۆزیف دانفۆرد ئەنجامی داون بە تایبەتی بابەتی دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە رەققە دوای داعش دەبێتە مژار. تاکو ئەمڕۆ هەرکارێکمان لە سووریا ئەنجام دابێت بە دانوستان بووە لەگەڵ تورکیا لە نزیکەوە و بەردەوامیش دەبین لەسەر ئەمە".
- "ره‌نگه به‌رپرسانی توركیا به‌باتی گوله‌ن بهێننه‌وه نێو رۆژهڤهكان"
به‌رپرسه‌كان له‌باره‌ی پرسی راده‌ستكردنه‌وه‌ی سەردەستەی فه‌تۆ، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن رایانگه‌یاندووه "وه‌ك ده‌زانن له‌ئێستادا وه‌زاره‌تی داد چاودێریی قۆناغه‌كه ده‌كات، ده‌كرێت توركه‌كان ئه‌و بابه‌ته بهێننه‌وه نێو رۆژهڤهكان و له‌و دۆخەدا وه‌زیر ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه".
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسانه وهبیریانهێناوهتهوه كه تیله‌رسن له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا، بەهۆی گیانله‌ده‌ستدانی قوربانییانی په‌لاماره تیرۆرستییه‌كانه‌وه سه‌ره‌خۆشیی له به‌رپرسانی توركیا كردووه و رایگه‌یاندووه، ژماره‌ی قوربانییانی تیرۆر له توركیا، زیاترە لهژمارەی قوربانییانی تیرۆر له هه‌موو ئه‌ورووپا.
به‌رپرسه‌كان له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌وه رایانگه‌یاندووه "ئاگاداری هه‌ستیاریی توركیاین له‌باره‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌وه. ئه‌و بابه‌ته له دیداره‌كانماندا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت".