Hemın Othman Mohammed
27 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2016
سه‌رۆكی یه‌كێتیی گه‌شت و گوزاریی توركیا باشاران ئوڵوسۆی رایگەیاند: "چاوه‌ڕوانین سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ رووسیا ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی له‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شت و گوزار دروست بكات".
له لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو، ئوڵوسۆی خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رووسیا و توركیا.
ئوڵوسۆی باسی له‌وه كرد كه هیچ كێشه‌یه‌ك له نێوان ئه‌و دوو كۆمه‌ڵگایه‌دا نییه و گوتی: "بێگومان ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان و دروستكردنی كه‌ناڵێكی نزیكی دیالۆگ وه‌ك ساڵانی رابردوو، كاریگه‌ریی ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شت و گوزار. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان ئه‌ردۆغان بۆ رووسیا زۆر گرنگه و چاوه‌ڕوانی كاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنین. ته‌وژمی گه‌شتیاری كه به‌هۆی كیشه سیاسییه‌كانه‌وه نه‌مابوو، له‌گه‌ڵ سه‌رله‌نوێ دروستبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا دووباره ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه".
ئوڵوسۆی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی كولتوور و گه‌شت و گوزاری توركیا سه‌باره‌ت به گه‌شت و گوزار له نێوان مانگه‌كانی كانوونی دووه‌م-مایس، ژماره‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له هه‌مان قۆناغی ساڵی 2015 له رووسیاوه سه‌ردانی توركیایان كردووه به رێژه‌ی %82.77 كه‌می كردووه، هه‌روه‌ها به‌پێی ئاماری فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌نتالیا له نێوان مانگه‌كانی كانوونی دووه‌م - حوزه‌یران ژماره‌ی ئه‌و گه‌شتیاره رووسیانه‌ی له رێگه‌ی هێڵی ئاسمانییه‌وه سه‌ردانی شاره‌كه‌یان كردووه %97 كه‌می كردووه.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی گه‌شت و گوزاری توركیا ئوڵوسۆی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه به‌شێكی زۆری گه‌شته‌كانی نێوان رووسیا و توركیا له ساڵانی رابردوودا له رێگه‌ی گه‌شتی ئاسمانی چارتهرهوه ئه‌نجام ده‌دران و گوتی: "تا ئێستا رووسیا به‌ته‌واوه‌تی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر گه‌شتی فڕۆكه‌وانی جۆری چارته‌ر هه‌ڵنه‌گرتووه، له‌به‌رئه‌وه ناتوانین باس له به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی گه‌شتیاران بكه‌ین. له پاش دیداره دوو قۆڵییه‌كانی كه له‌سه‌ره‌تای مانگی ئابدا ئه‌نجام ده‌درێن، به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م گه‌شتی ئاسمانی چارته‌ر هه‌ڵده‌گیرێن، به‌وه‌ش ته‌وژمی گه‌شتیاری سه‌رله‌نوێ ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه".
ئوڵوسۆی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ی له نێوان وڵاته‌كه‌ی و رووسیادا دروست بوو، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی رووداوه تیرۆریستییه‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌تایبه‌تی له توركیا، كاریگه‌ریی نه‌رێنی زۆری له‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شت و گوزار دروست بووه. به‌گوێره‌ی ئاماری وه‌زاره‌تی كولتوور و گه‌شت و گوزار سه‌باره‌ت به پێنج مانگی یه‌كه‌می 2016، ژماره‌ی ئه‌و گه‌شتیاره بیانیانه‌ی سه‌ردانی توركیایان كردووه %22.93 كه‌می كردووه. هه‌روه‌ها له مانگه‌كانی كانوونی دووه‌م-مایس ژماره‌ی گه‌شتیارانی بیانی 10 ملیۆن و 771 هه‌زار و 645 كه‌س بووه، له هه‌مان قۆناغی ئه‌مساڵدا دابه‌زیوه بۆ هه‌شت ملیۆن و 301 هه‌زار و 933 كه‌س.
هاوكات ئوڵوسۆی باسی له‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ باڵاترین به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت كاریان كردووه بۆ سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی گه‌شت و گوزار له نێوان توركیا و رووسیادا، ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له 14ی ته‌مووزدا شاندێكی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی جێگری راوێژكاریی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، عه‌لی كه‌مال ئایدن سه‌ردانی مۆسكۆی كردووه بۆ سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شتی ئاسمانی چارته‌ر و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی گه‌شت و گوزار له نیوان توركیا و رووسیادا.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی گه‌شت و گوزاری توركیا باشاران ئوڵوسۆی، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان بۆ سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ته‌وژمی گه‌شتیاری.