Abdullah Shukur,Rewa Mahmood Hasan
23 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2019
واشنتۆن - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خوڵوسی ئاکار لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، یەشار گولەر سەردانی ئەمریکای کرد و بە رێوڕەسمی سەربازیی لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، پێشوازی لێ‌کرا.
ئاکار و گولەر بە گەیشتنیان بۆ پنتاگۆن، بەھۆی دیاری نەکردنی وەزیری بەرگریی ئەمریکا تا ئێستا، لە لایەن بریکاری وەزیری بەرگریی، پاتریک شانھان و سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا، جۆزێف دانفورد و بەرپرسانی دیکە پێشوازیان لێ‌کرا.
دوای بەڕێوەچوونی رێورەسمی سەربازیی بۆ ئاکار و شاندی یاوەری و گوتنەوەی سروودی نیشتمانی ھەردوو وڵات، لەسەر شەرەفی ئەو شاندەی کە لە تورکیاوە ھاتوونەتە ئەمریکا تۆپ ھاوێژرا.
دوای ئەوەی خوڵوسی ئاکار پەراوی تایبەتی وەزارەتی بەرگریی واژوو کرد، کۆبوونەوەی نێوان شاندەکان دەستیپێکرد.
ئاکار سوپاسی شاناھانی کرد بۆ ئەو داوەتکردنەوە و گوتیشی: "سەردانەکەمان نەک تەنھا لە رووی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، بەڵکو لە رووی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکەش زۆر گرنگە".
ئاکار ئاماژەی بەوە دا کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی تاوتوێی پەیوندییە دووقۆڵییەکان و دواپێشھاتەکانی سووریایان کردووە، ئاکار جەختی لەوە کردەوە کە تورکیا رێز لە یەکپارچەیی خاک و یەکێتی سیاسی سووریا و عێراق و وڵاتانی ناوچەکە دەگرێت.
لای خۆیەوە بریکاری وەزیری بەرگری ئەمریکا، پاتریک شاناھان خۆشحاڵی خۆی بە پێشوازیکردن لە ئاکار و شاندنی یاوەری لە ئەمریکا دەربڕی.
شاناهان ئاماژه‌ی به‌وه کرد كه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی دواییدا ٥-٦ جار چاویان به‌یه‌ك كه‌وتووه و سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كان به‌رهه‌مداربوون و باسی له‌وه‌شكرد ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆش به‌رهه‌مدار ده‌بێت. شاناهان باسی له هاویشتنی تۆپی نێو مه‌راسیمی سه‌ربازییه‌كه كرد وبه شێوه‌یه‌كی گاڵته‌ئامێز گوتی، ''له‌سه‌ر ئیزنی سه‌رۆک ئه‌ركان دانفۆرد تۆپه‌كانمان هێناوه".
شاناهان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هاریكاری نێوان هه‌ردوو وڵات له بواری ئه‌منیدا ده‌یان ساڵه به‌رده‌وامه و گوتی: "ئه‌مرۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه له سووریا، ئه‌فغانستان، عێراق و كۆسۆڤۆ به‌رده‌وامی هه‌یە".
شاناهان به گرنگییه‌وه باسی له كۆبوونه‌وه‌كه كرد و گوتی: ''چونكه به‌رده‌وام ده‌بین له پلانه‌كانمان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانی سووریا. ده‌زانین كه پرسه‌كه زۆر ئاڵۆزه، به‌ڵام زۆر كه‌سی ئاقڵمهندمان هه‌یه كه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كار ده‌كه‌ن. به تاسه‌وه چاوه‌ڕێی به‌ره‌وپێشچوون ده‌كه‌ین له‌م كۆبوونه‌وه‌یه و كۆبوونه‌وه‌كانی دواتریش".
- پرسیاره‌كان
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا سه‌باره‌ت به ئه‌ركی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئه‌مریكا كه له سووریا ده‌مێننه‌وه، شاناهان گوتی: "ئه‌ركه‌كه‌مان بۆ بهرهنگاربوونەوەی داعش گۆرانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه. ئێستا له قۆناغێكی گوێزهرهوهداین بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه. له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانماندا كار ده‌كه‌ین بۆ به‌ره‌وپێشبردنی توانا و ئاسایشی هێزه خۆجێیەکان".
له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا سه‌باره‌ت به دۆخی گه‌لی كورد له ناوچه‌كه‌دا، وەزیری بەرگریی تورکیا گوتی: "ئێمه له توركیا و ده‌ره‌وه‌شدا له‌گه‌ڵ كورده‌كان و پێكهاته ئهتنیكیهكانی دیکەدا هیچ كێشه‌مان نه‌بووه. ئێمه ته‌نها رووبه‌ڕووی تیرۆر ده‌بینه‌وه و ئامانجی ئێمه ته‌نها تیرۆریستانه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به كڕینی ئێس-٤٠٠، خوڵوسی ئاکار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا لەگەڵ شاناهان ئه‌و پرسانه‌ی هاوشێوه تاوتوێ ده‌كه‌ن.