Utku Şimşek
10 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2024
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان ڕایگەیاند، "ڕەنگە کۆماری تورکیا گورز وەشاندن بۆ سبەی دوا بخات، بەڵام لە ناپاکی و تیرۆری کەس خۆش نابێت".
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، بەشداری کرد لە چالاکییەکانی ٩٧هەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی تورکیا (میت) و گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆمار ئەردۆغان لەسەرەتادا ڕایگەیاند: "هەمووان دان بەم ڕاستییەدا دەنێن کە تورکیا لە تەختەی شەترەنجی جیهانییدا وەک کاراکتەرێکی دامەزرێنەری یارییەکە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ پێگەی كاریگەی خۆی بەهێزتر دەکات. پێچەوانەی بانگەشەکان لەوڵاتەکەماندا گۆڕانی میحوەر ڕووینەدا بەپێچەوانەوە پاش بەدواداچونێکی زۆر وڵاتەکەمان میحوەرە ڕاستەقینەکەی دۆزیەوە، ناوی ئەم میحوەرە میحوەرەکەی تورکیایە".
ئەردۆغان جەختیشی لەوە کردەوە کە، "لە کاتی دروست و بە هەنگاوگەلێکی دروست. جا بە دیپلۆماسی بێت یان سەربازیی، بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمان لە گۆڕەپانەکەدا دەپارێزین".
سەرکۆمار ئەردۆغان لە بەشێکی دیکە گوتارەکەیدا باسی لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە تیرۆریستان لە دەرەوەی سنوورەکانی تورکیا کرد و گوتی: "لە ڕێگەی ئەو ئۆپەراسیۆنە هەواڵگرییانەی کە لە سووریا و عێراق ئەنجامیان دەدەین، بەناو سەرکردەکانی پەکەکە ناتوانن لە حەشارگەکانیان بێنە دەرەوە. دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیمان بەو توانا فراوانەی تۆڕی سەرچاوە و تەکنەلۆجیای پێشکەوتووەی هەیەتی، ناهێڵێت تیرۆریستان هەناسە بدەن".
جەختیشی لەوەش کردەوە کە لە سەدەمین ساڵی تورکیادا بە دڵنیاییەوە هیچ جێگەیەک نییە بۆ ڕێگەپێدان بە تیرۆر و تیرۆریستان و گوتی: "بە تایبەتی سوورین لەسەر ئەوەی دەستبەرداری ناپاکانی فەتۆ نەبین کە لە شەوی ١٥ی تەمووزدا ٢٥٣ هاووڵاتی ئێمەیان شەهید کرد. ڕۆژانە هەواڵی لەچالاکی خستن و چەپەڵەکانمان پێ دەگات لە دووری سەدان کیلۆمەتر لەودیو سنوورەکانمان. تۆڵەی شەهیدەکانمان وەک خۆی دەکەینەوە".
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕاشیگەیاند: "ڕەنگە کۆماری تورکیا گورز وەشاندن بۆ سبەی دوا بخات، بەڵام لە ناپاکی و تیرۆری کەس خۆش نابێت. لە ناوە بن یان لە دەرەوەی، یان ڕابکەن بۆ فەزان (هەرێمێکە لە باشووری ڕۆژئاوای لیبیا)، دەوڵەتەکەمان هەموو دەم ملی تیرۆریستان دەگرێت و لە هەناسەیان دەخات. هەر لە داعشەوە تا فەتۆ، لە پەکەکەوە تا دەهەکەپە|جە، ژیان بە هیچ پێکهاتەیەکی نایاسایی بە ڕەوا نابینین کە گەلەکەمان دەکەنە ئامانج. هەرگیز نەرمی بەرامبەر ئەو ئۆپەراسیۆنانە نانوێنین کە لەسەر بنەمای مەزهەب و بنەچە و باوەڕ ئەنجام دەدرێن".
سەرکۆماری تورکیا دواتر باسی لەو هەڕشانە کرد کە ڕووبەڕووی تورکیا دەبێتەوە و لەم بارەیەوە گوتی: "لە کاتێکدا کە هەڕەشەکان تا ئەو ئاستە ناهاوسەنگ و جۆراجۆرن، هەمان چەمکە کۆنەکانی پێشوو بۆ ئاسایشی تورکیا پێداچوونەوەی پێدا دەکرێت. بەپێی گۆڕینی هەلومەرجەکان، هەستیارییە ئەمنییە نیشتمانییەکانی وڵاتەکەمان نوێ دەکەینەوە، پێداچوونەوە بۆ ڕیزبەندی هەڕەشەکان دەکەین. هەریەکە لە هەڕەشەکانی وەک تیرۆر، سیخوڕی بیانی، کۆچی نایاسایی، توندڕەوی، تاوانی ڕێکخراو و دوژمنایەتی کردنی ئیسلام، کەوتوونەتە بەر چوارچێوەی بەدوداچوونەکانی میت. دەزانین ئەو هەڵوێستە دروست و حەکیمانەی تورکیا لە قەیرانە هەرێمییەکاندا نیشانی دەدات بەتایبەتی لە کۆمەڵکوژییەکانی غەززەدا، حساباتی کەسانێکی تێکداوە".
لە کۆتایی قسەکانیشیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە ئاشکراکردنی ئەو توڕە سیخوڕییەی ئیسرائیل کرد لە تورکیا و گوتی: "دەزگاکەمان کە تۆڕی سیخوڕی ئیسرائیلی لە وڵاتەکەمان ئاشکرا کرد، زۆر بە ڕوونی وەڵامی ئەوانەی دایەوە کە هەڕەشەمان لێدەکەن" و گوتیشی: "بوەستن، ئەوە هەنگاوی یەکەمە. تورکیاشتان بۆ ڕوون دەبێتەوە. تا ئێستا نەتانناسیوە (تورکیا) و ناچاریشن بیناسن".