Talip Demirci
20 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2023
ئەنتاڵیا - AA
فێستیڤاڵی کۆچەری کە لە قەزای کاش لە پارێزگای ئەنتاڵیا سازدەکرێت ''کۆچی کۆچەری'' زیندوو کردەوە.
فێستیڤاڵەکە کە ئەمساڵ دووەمجارە لەلایەن شارەوانی کاشەوە ساز دەکرێت، لە ناوچەی سیچاک لە گەڕەکی یاشیلباتاک دەستی پێ کرد.

لەو فێستیڤاڵەدا کە بەبۆنەی ''کۆچی کۆچەری'' دەستی پێکرد، بەشداربووان بە لەبەرکردنی جلوبەرگی نەریتی و بە مەڕ و بزن و تراکتۆرەکانیانەوە وەک نمایشێک نزیکەی دوو کیلۆمەتر کۆچیان کرد.
لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکەدا، چادری کۆچەری هەڵدرا و خواردنی تایبەت بە کۆچەریان ئامادەکرا و رێوڕەسمی دابەزاندنی بووک لەسەر ئەسپ سازکرا.

سەرۆکی شارەوانی قەزای کاش، موتڵو ئوڵوتا لە لێدوانێکیدا باسی لە گرنگیی بەرزڕاگرتنی ئەو کولتوورە کرد و ڕایگەیاند: ''زیندووکردنەوە و گواستنەوەی داب و نەریت و کولتوور بۆ نەوەکانی داهاتوو گرنگە. پار ساڵ دەستمان بەم فیستیڤاڵە کرد، لە ناوەندی شاریش ئەنجامی نادەین بەڵکو لە کوێستان دەیکەین. لەم دەشتەدا کۆچەرییەکانمان لە چادرەکاندا دەژین. هەموو بەیەکەوە بەرنامەیەکی زۆر گرنگ ئەنجام دەدەین بۆ زیندوو ڕاگرتنی کولتووری کۆچەری و گواستنەوەی بۆ نەوەکانی ئایندە''.
