Sidar Can Eren
30 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2021
دێرسم – AA
قه‌ڵای په‌رته‌ك كه ده‌كه‌وێته سنووری قه‌زای په‌رته‌ك سەربە پارێزگای دێرسم و له رابردوودا، میوانداری لە ژماره‌یه‌ك شارستانییه‌تی كردووه، به دیمه‌نه ناوازه و دڵڕفێنه‌كانی پێشوازی له گه‌شتیاران ده‌كات.
هه‌رچه‌ند مێژووی بونیادنانی ئه‌م قه‌ڵایه نازاندرێت، به‌ڵام له سه‌رده‌می عوسمانییه‌كانیش ماوه‌یه‌ك به‌كارهێندراوه و یه‌كێكه له شوێنه‌واره مێژوویییه هه‌ره گرنگه‌كان.
ئه‌م قه‌ڵایه كه له‌سه‌ر گردێكی كه‌نار رووباری موراد بونیاد نراوه له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ده‌ریاچه‌ی كابان، ئه‌و دوورگه‌یه ده‌ركه‌وتووه‌ته‌وه كه ده‌كه‌وێته نزیك قه‌ڵاكه.
له‌گه‌ڵ ره‌وشی ئاساییبوونه‌وه‌ی قۆناغبه‌ندی ژیان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گه‌شتیاری زۆر روو له ناوچه‌كه بكه‌ن. ئه‌م ده‌ڤه‌ره به چه‌ندین گوڵی ره‌نگاوڕه‌نگ و چه‌ندین جۆر باڵنده خه‌مڵیوون.