Kaan Bozdoğan
29 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2021
ئیستانبوڵ - AA
٥٦٨هەمین ساڵرۆژی فەتحی ئیستانبوڵ، لە شوێنە دیارەکانی ئەو شارە بە چەندین چالاکی بینراوی تایبەتەوە بەرز راگیرا.
بە ھەماھەنگی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا و وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتیاری تورکیا، چەند چالاکییەک بەبۆنەی ساڵڕۆژی فەتحی ئیستانبوڵ کە ئاراستەی مێژووی گۆڕی، رێکخرا.
چالاکییەکان کە بە خویندنەوەی قورئانی پیرۆز لە مزگەوتی ئایاسۆفیای گەورە دەستیپێکرد، بە نمایشی رووناکی و ڤیدیۆ لە رێگەی تەکنەلۆجیای نەخشەییەوە لەسەر تاوەری گالاتا بەردەوامبوو.
لە نمایشەکاندا دیمەنی فاتیح سوڵتان محەمەد کە لە تەمەنی ٢١ ساڵاندا قۆناغێکی داخست و قۆناغێکی نوێى کردەوە و دەوڵەتى عوسمانی کردە ئیمپراتۆرییەتێکی جیھانیی، لە سەر ئەسپ پێشکەشکرا.