Tuğrul Çam,Abdullah Shukur
27 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2018
جەزائیر - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو لەبارەی ئازادکردنی هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە/پەکەکە ساڵح موسلیم لە چیک گوتی: "ئەوە بە واتای ئەوە نایەت کە بەو بڕیارەی دادگا هەمووشتێک کۆتایی پێ هات، وازی لێناهێنین، بچێتە هەر وڵاتێکی دیکە لەدوای دەبین، بڕیاری دادگا لە دژی ناوبراو هەیە، ناوی لە لیستی سووری تیرۆر دایە".
چاوش‌ئۆغڵو کە یاوەری سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات لە گەشتەکەی بۆ وڵاتانی ئەفریقا و لە ئێستادا لە جەزائیرە، سەبارەت بە ئازاد کردنی هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە/پەکەکە ساڵح موسلیم روونکردنەوەیەکی بۆ میدیاکاران دا.
ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد کە بڕیاری ئازادکردنی موسلیم لە لایەن دادگای چیکەوە ئەوە دەسەلمێنێت کە زۆربەی وڵاتانی ئەورووپا لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر راستگۆنین و گوتیشی: "بڕیاری دادگا لە دژی سالح موسلیم هەبوو، لە ئینتەرپۆڵیش ناوی لە لیستی سووری تیرۆردا هەیە ".
وەزیری دەرەوەی تورکیا راشیگه‌یاند كه "له دواى بڕیارى دادگا، لیستى سوور بڵاوكراوته‌وه، ئه‌م كه‌سه به‌رپرسه له هێرشه‌كانى تیرۆریستى له توركیا به تایبه‌تى هێرشه‌كه‌ى گوانپارك له قزڵاى. بڕیارى دادگاش له‌مباریه‌وه بوونى هه‌یه به‌وه‌ى كه ئه‌و كه‌سه به‌رپرسه له‌م كرده‌وه‌یه. بۆیه به‌پێى یاسا كاره‌كان ئه‌نجام دراون، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى داواى ده‌ستگیركردنى له‌لایه‌ن داواكارى گشتى، دادگا بهمهرهجى نه‌چوونه‌وه‌ى ده‌ره‌وه‌ى له سنووره‌كانى ئه‌ورووپا ئازادى كردووه".
چاوش‌ئۆغڵو راشیگه‌یاند كه هه‌ر كه‌سێک به ئاره‌زووى خۆى له ئه‌ورووپا ده‌سوڕێته‌وه و گوتیشى: "ئێمه چاودێرى دۆخه‌كه ده‌كه‌ین".
ناوبراو ئاشكراشى كرد كه له دواى ده‌ستگیركردنى ساڵح موسلیم، په‌یوه‌ندیان به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه و تێبینى خۆیان ناردووه. گوتیشى: "وه‌زاره‌تى ناوخۆ و دادیش هه‌وڵى خۆیان داوه و داواى راده‌ستكردنه‌وه‌ى ناوبرایان كردووه به‌ڵام دادگا بڕیارى ئازادكردنى بۆ ده‌ركردووه".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو گوتیشى: "ئه‌م بڕیاره‌ى دادگا، به ماناى كۆتایهاتنى ئه‌م كاره نایه‌ت، ئه‌گه‌ر بچێته وڵاتێكى دیكه‌ش دووباره له دواى ده‌بین. ناوى له لیستى سووری تیرۆردایە، بڕیارى دادگاش بوونى هه‌یه. ئه‌مه نه‌ك ته‌نها بۆ ساڵح موسلیم، ئیتر له‌مه‌ودا واز له هیچ تیرۆریستێك ناهێنین و له دوایان ده‌بین. ئه‌گه‌ر فه‌تۆ بێت یان یه‌په‌گه و په‌كه‌كه هیچ جیاوازییه‌كى نییه. هه‌میشه له دواى ساڵح موسلیم ده‌بین و ئیتر وازى لێ ناهێنین. له چوارچێوه‌ى یاسا كارى پێویست ئه‌نجام ده‌ده‌ین".