Mehmet Alaca
03 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2019
ئەنقەرە AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، حامی ئاکسۆی رایگەیاند کە ناو نەھێنانی یەپەگە لە نێو راپۆرتی تیرۆریزمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ھەوڵێکە بۆ داپۆشنی ھەڵوێستی نایاسایی ئەو بەرپرسانەی ئەمریکا کە ھەماھەنگی خۆیان لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی ناشارنەوە.
ئاكسۆى، بە نووسراوێک وەڵامى پرسيارى تايبەت بە راپۆرتى ٢٠١٨ى وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا لەسەر تيرۆر دایەوە.
گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى توركيا، ئاماژەى بەوە كردووە كە لە راپۆرتى ٢٠١٨ى وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا لەسەر تيرۆردا باس لە هێرشەكانى هەردوو رێكخراوى تيرۆريستى داعش و پەكەكە دەكات بۆ سەر توركيا. راشيگەياند كە راپۆرتەكە جەختى لەسەر بە رەنگاربوونەوى چالاكانەى توركياى كردووە لە دژى تيرۆر لە چوارچێوەى هاوپەيمانى نێودەوڵەتيى دژ بە داعش-دا.
حامى ئاكسۆى، سەرنجى بۆ سەر ئەوە راكێشاوە كە ئەمريكا رێكخراوى پەكەكەى وەك "رێكخراوى تيرۆريستى بيانى" پۆلێن كردووە و رایگەیاندووە: "نەنووسينى ناوى يەپەگە و لە جێگەى نووسينى ناوى درێژەپێدراوى رێكخراوى پەكەكە لە سووريا، هەوڵێكە بۆ داپۆشينى هەڵوێستەكانى ئيدارەى ئەمريكا كە بە ئاشكرايى هاوكاريى رێكخراوى تيرۆريستى دەكەن و لەگەڵ ياساكان يەكناگرنەوە"
گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى توركيا حامى ئاكسۆى، سەبارەت بە هەڵسەنگاندنى بابەتى فەتۆ لە راپۆرتەكەدا دەڵێت: "نيشاندانى سەردەستەى رێكخراوى تيرۆريستيى فەتۆ وەك 'پياوێكى ئايينى دوورخراو' كە ئەويش يەكێكە لە هەڕەشەكانى سەر توركيا، ماناى چاوپۆشين يان پاڵپشتى دەگەێنێت لە کودەتای ناپاکی ١٥ ی تەمووز. هەروەها مانەوەى ئەم تيرۆريستە لە ئەمريكا و دۆزينەوەى پەناگەيەك بۆ خۆى رەنگدانەوەى ئەم پاڵپشتييەيە. رێكخراوى تيرۆريستى فەتۆ كە لە کودەتای ناپاکی ١٥ ی تەمووزدا دەستيان هەبوو لە شەهيدكردنى ٢٥١ كەس و برينداركردنى هەزارەها كەس نابێت لە بيربكرێت كە ئەم رێكخراوە نەك تەنها لە توركيا بەڵكو لە هەموو جيهاندا هەڕەشەيەكن بۆ سەر توركيا. دەبێ بزانرێت كە لە بەرەنگاربوونەوەى تيرۆردا هاوكاريى نێودەوڵەتيى كارێكى زۆر گرنگە".